سینتکۆم: نوێترین هێرشەکان بۆ سەر ئیران ئەنجامدران
جیهان 09:43 AM - 2026-07-17
سکای نیوز
فڕۆکەی جەنگی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 17ی7ی2026 سوپای ئەمریکا رایگەیاند: نوێترین شەپۆلی هێرشەکانی
بۆ سەر ئێران تەواو کردووە، کە لەسەر رێنمایی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدراون.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: هێزەکانی
ئەمریکا بە بەکارهێنانی فڕۆکە جەنگیی و فڕۆکە بێفڕۆکەوان و کەشتییە جەنگییەکان،
موشەكی وردیان بەکارهێناوە و دەیان ئامانجی سەربازی ئێرانییان پێکاوە، وەک
پێگەکانی چاودێری، بەرگری ئاسمانی کەناراوەکان، ژێرخانی لۆجستی سەربازی و توانا
دەریاییەکان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بە ڕێنمایی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان،
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بەردەوامە لە لاوازکردنی توانا سەربازییەکانی ئێران و
لێپرسینەوە لە ئێران بەرامبەر ئەو هێرشانەی ئەم دواییە کە کەشتییە
بازرگانییەکانیان کردووەتە ئامانج.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا راشیگەیاندووە، زیاتر لە 50 هەزار سەربازی
ئەمریکی لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کار دەکەن و بەردەوامن لە پاراستنی
ئامادەباشی و توانای شەڕکردن.
هاوکات میدیا رەسمییەکانی ئێران
بڵاویانکردەوە: درەنگانی شەوی ڕابردو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوە لە چەند
شوێنێکی جیاوازی وڵاتەکە بیستراوە، ئەمەش دوای ئەوەی واشنتۆن ڕایگەیاند هێزەکانی
هێرشی نوێیان ئەنجامداوە.
هەروەها تەلەفزیۆنی رەسمیی ئێران لە زاری پارێزگاری بوشەهرەوە -کە
وێستگەیەکی ئەتۆمی لێیە- رایگەیاند: دوو تەقینەوە لە شارەکەدا روویانداوە و دەنگی زنجیرەیەک
تەقینەوەش لە شاری بەندەر عەباسی کەناراو بیستراوە و لەئەنجامی تەقینەوەکاندا 7 کەس برینداربون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

