واده‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران درێژكرایه‌وه
کوردستان 04:52 PM - 2026-07-15
PUKMEDIA
گوڵە گەنم
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا واده‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران بۆ ماوه‌ی 3 رۆژی دیكه درێژ بكاته‌وه.
پرۆسه‌كه كه بڕیار بوو ئه‌مڕۆ 15ی ته‌ممووز كۆتایی بێت، تاوه‌كو سه‌عات 12ی شه‌وی شه‌ممه (18/7/2026) به‌رده‌وامده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی بڕه دیاریكراوه‌كه له جووتیاران وه‌ربگیرێت.
تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 372 هه‌زار و 780 تۆن گه‌نم راده‌ستی سایلۆكان كراوه و كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی پێویسته به‌غداد وه‌ك شایسته‌ی دارایی خه‌رجی بكات، ده‌گاته 258 ملیار و 400 ملیۆن دینار و بڕی 292,000 تۆن به نرخی 700,000 دینار بۆ هه‌ر تۆنێك و بڕی 108,000 تۆن به نرخی 500,000 دینار بۆ هه‌ر تۆنێكه.
چاره‌نووسی گه‌نمی ده‌ره‌وه‌ی پلان، ئه‌و گه‌نمه‌ی له سایلۆكان وه‌رناگیرێت، له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیاوه به نرخێكی گونجاو (زیاتر له نرخی بازاڕ و كه‌متر له نرخی سایلۆكان) ده‌كڕێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی، داوا له جووتیاران ده‌كات له‌م ماوه درێژكراوهیهدا به‌په‌له گه‌نمه‌كانیان راده‌ستی سایلۆكان بكه‌ن تاوه‌كو پرۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

