جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14
PUKMEDIA
نرخی نەوت لە جیهان
ئەمڕۆ 14ی7ی2026، نرخى نهوت له بازاڕهكانى جیهاندا بەرزبوونەوە
بەخۆوە بینى، بەشێوەیەک نەوتی برێنت بە 85.15 دۆلار و نەوتی خاوى تەکساس بە 80.07 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 2.24% بەرزبووە و
نرخى هەر بەرمیلێک گەیشتە 85 دۆلار و 15 سەنت، هاوکات نەوتی خاوی تەکساس بە رێژەی 2.50% نرخەکەی بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێکی بە 80 دۆلار و 7سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
شارەزایان هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ گرژى و ئاڵۆزییەکانى
ئەمریکا و ئێران دەگەڕێننەوە و هەردوو وڵات لە 17ی حوزەیرانى
ئەمساڵدا کاتێک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ ئیمزا
کرد نرخى نەوتیش بەهۆیەوە دابەزى، بەڵام لەماوەى ئەم چەند رۆژە جەنگ و گرژى و
ئاڵۆزى نێوان وڵاتانى ناوبراو وایکرد نرخى نەوت جارێکى دیکە روو لەبەرزبوونەوە
بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

