سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
وێنەیەکى کۆبوونەوەکە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانى عیراق لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریکا پێشوازی لە
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا دەکات.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانى عیراق لە
راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: عەلی فالح زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانى عیراق لە
شوێنی مانەوەی خۆی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریکا پێشوازی کرد لە تۆم باراک نێردەی
تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عیراق، لە میانی دیدارەکەدا ئاسۆی هاریکاری هاوبەشی
نێوان عیراق و ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا تاوتوێ کرا.
ئاماژەى بە ئەوەش داوە: لە دیدارەکەدا رێڕەوی پەیوەندییە
ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێشکەوتنی ئەم دواییانە و رێگاکانی فراوانکردنی
بوارەکانی هاریکاری و هاوبەشی خرایەڕوو، هاوکات پێشهاتەکانی ناوچەکە و گرنگی
پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و کەمکردنەوەی ئاستی
گرژییەکان و رۆڵی سەرەکی عیراق لە لێکنزیکردنەوەی بۆچوونەکان و بەشداریکردن لە
هێورکردنەوەی دۆخەکە لەسەر ئاستی ناوچەیی تاوتوێی کرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

