کوردانی رۆژئاڤا دژی گۆڕینی ناوی کۆبانی گردبوونەوە
کوردستان 02:41 PM - 2026-07-11
ANHA
گردبوونەوە دژی گۆڕینی ناوی کۆبانی
دژی هەوڵەکانی حکومەتی کاتی بۆ گۆڕینی ناوی مێژوویی شاری کۆبانی و ئیدانەکردنی هەوڵەکان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای رۆشنبیری ناوچەکە، پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) و پێکهاتە و لایەنەکانی شارەکانی حەسەکە، دربێسی، تەل تەمەر، زیرگان و رۆژئاوا زنجیرەیەک لێدوانیان بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ 11ی تەمموزی 2026، لە بەیاننامەیەکدا پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) و دانیشتوان و ئەنجومەنی حەسەکە، دربێسی، تەل تەمەر، زیرگان و رۆژئاوا هەوڵەکانی بەعەرەبکردنی شاری کۆبانی-یان رەتکردەوە.
هەر لە بەیاننامەکەدا، جەختیان لەوەکردەوە کۆبانی بە سیمبولی خۆڕاگریی دەمێنێتەوە، پێمان وایە هەوڵدان بۆ گۆڕینی ناوی شارەکە هێرشە بۆ سەر ناسنامە مێژوویی و کولتوورییەکەی و دژی بنەماکانی دیموکراسی و فرەچەشنی و رێزگرتنە لە ئیرادەی خەڵکی سوریا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

