کورد کارەکتەرێکی سەرەکیی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە
کوردستان 02:18 PM - 2026-07-08
PUKMEDIA
ئاڵای کوردستان
لە مێژووی هاوچەرخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، کوردستان بەهۆی دەوڵەمەندی و پێگە ستراتیژییەكەیەوە، هەمیشە بە لانکەی ململانێ جیۆپۆلەتیکییەکان و گۆڕانکارییە خێراکان ناسراوە لەنێوان هاوکێشە ئاڵۆزەکاندا، پرسی کورد وەک یەکێک لە کارەکتەرە سەرەکی و کاریگەرەکانی ناوچەکە خۆی دەسەلمێنێت. پاراستنی ئەو دەستکەوتە نەتەوەیی و سیاسییانەی کە گەلی کورد بە قوربانییەکی بێشومار بەدەستی هێناون، تەنیا ئەرکێکی مێژوویی نییە، بەڵکو گرەنتی مانەوەیە لەم قۆناغە هەستیارەدا، یەکڕیزی و یەکدەنگیی لایەنە کوردییەکان دەبێتە قەڵایەكی پتەو بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە دەرەکییەکان و جێگیرکردنی پێگەی کورد لە نەخشەی نوێی ناوچەکەدا و ئەو دۆخەی ئێستا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگوزەرێت. مێژووش هەمیشە پێمان دەڵێت کە کورد لە کاتی یەکڕیزیدا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە.
جەنگ و كاریگەریی لەسەر كورد
ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی خولی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان، سەبارەت بەم پرسە رایگەیاند: بەدڵنیاییەوە لە دوای 7ی ئۆکتۆبەر و هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل، ناوچەکە بە دۆخێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت، کوردیش لەسەرئاستی هەرچوار پارچەی کوردستان و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێستا مەترەحە و قسە و باس لەسەر کورد هەیە، لە باکوری کوردستان سەرقاڵی پرۆسەی ئاشتین. لە رۆژئاوای کوردستان دوای بەخشینی خوێنێکی زۆر، ئێستا كورد بەشێکە لە سوریای نوێ و پێکهاتەیەکی نکۆڵی لێ نەکراوە، كورد لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش چ بەپێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک چ بە خۆدورگرتنیان لە جەنگ، نەبوون بە بەشێک لە شەڕەکە و شکاندنەوە بە لای ئەمریکا و ئیسرائیدا، لە کاتێکدا باسی کورد و مافەکانی کوردیش دەکەن.
بەڵام بەداخەوە ئەوەی کێشەیە لەئێستادا باشووری کوردستانە، چونكە بەرهەمی یەک سەدە خەبات و تێکۆشان، بەرهەمی ئەو پشتیوانییە نێودەوڵەتییە کە لە دوای ئەنفال و کارەساتی هەڵەبجە و راپەڕین و کۆڕەو و دواتر دروستبوونی ناوچەی دژە فڕین و دەرچوونی بڕیاری 688، 13 ساڵ پێش کەوتن و روخانی رژێمی عیراق سەدامی دیکتاتۆر، کورد لە باشووری کوردستان هەرێمێکی خۆبەڕێوەبەڕی هەبوو، دواتر دوای روخانی سەدام کورد لە عیراق بە کۆمەڵێک دەستکەوتی نوێیوە جێگەی خۆی لە عیراقی نوێدا کردەوە، بۆیە وا چاوەڕوان دەکرا باشووری کوردستان قیبلەنمای سێ پارچەکەی تر بێت، بتوانێت هاوکار و پشتیوانی پارچەکانی تر بێت، بەڵام بەداخەوە بەهۆی ململانێی ناوخۆیی و قۆرخکردنی دەسەڵاتەوە ئەو رۆڵەی نەگێڕا.
راشیگەیاند: پێویستە کورد لەم گێژاو و ئاڵنگاریانەی لە ناوچەکەدا دروستبووە، بە دەستکەوتی زیاترەوە لێی دەربچێت و ئەو دەستکەوتانەی لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان بەدەستیهێناوە، پەرەیپێبدات و بپارێزرێت.
كورد چی بكات؟
ئەبوبەكر هەڵەدنی ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە کورد لەم گێژاو و ئاڵنگارییانەی لە ناوچەکەدا دروستبووە، بە دەستکەوتی زیاترەوە لێی دەربچێت و ئەوەی دەستکەوتانەی لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان بەدەستیهێناوە، پەرەیپێبدات و بپارێزرێت، بەڵام پێویستە خوێندنەوەمان هەبێت بۆ دۆخەکە و خۆمان لەگەڵیدا بگونجێنین، هەروەها پێویستە دامەزاروە یاساییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکومەت و پەرلەمان کارابکرێنەوە، لە بەغدا ئامادەیی و یەک گوتاری و کۆدەنگی باشمان هەبێت لەسەر پشک و مافی خەڵکی کوردستان، خۆمان بۆ هەموو ئەگەر و رووداوێک کە رووبەڕووی کورد دەبێتەوە، ئامادە بکەین. لەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکەدا روودەدەن، پێویستە کۆدەنگ بین بە دانانی نەخشەڕێیەکی کوردستانیی گشتگیر بۆ رووبەڕووبونەوەی ئاڵنگارییەکان و دیاریکردنی ستراتیژەکان و ئەرکە گشتییەکان، گرنگتر لە هەموو ئەمانە ئاشتکردنەوەی خەڵکە و کاراکردنەوەی دامەزراوەکانە، چونكە ئەمە وا دەکات هەم لە بەغدا سەنگ و قورساییمان هەبێت، هەم دۆستەکانیشمان پشتیوان و پشتگریمان بن و پێگەی خۆشمان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بەهێز بکەین. لەسەرئاستی هەر چوار پارچەی کوردستانیش، پێویستە هێزە سیاسییەکان بە رۆڵی خۆیان هەڵسن، لە چواردەوری هێڵە نیشتمانی و نەتەوەییەکان کۆببنەوە و هێڵە نەگۆڕەکان دیاری بکەن و هێڵە سوورەکان نەبەزێنن، پێویستە کورد لە دیالۆگ و گفتۆگۆکاندا ئامادەییەکی باشی هەبێت، نابێت هیچ پارچەیەک دەستوەردان بکات لە پارچەکەی تر، بەڵکو پێویستە هێزەکان پاڵپشت و هاوکاری یەکتربن، دوور لە دروستکردنی حزبی کارتۆنی و دەستوەردان لە پارچەکانی تر.
كورد و ململانێی ناوخۆیی
كورد، سەرەڕای ئەم هەموو کێشە و ململانێیەی لە ناوخۆی خۆیدا و تەنانەت لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەش هەیەتی، بەڵام لە هەموو پارچەکانی کوردستان لەسەر پێی خۆی وەستاوە.
عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، رایگەیاند؛ كورد لەوەتەی هەیە بەو شێوەیەی هێناوە، هەر خەریكی ململانێی ناوخۆیی بووە، کورد لە خەمی ئەوەدابوو دەوڵەتێکی نەتەوەیی هەبێت، بەڵام شەڕی ناوخۆ دروستبوو، واتە کورد راهاتووە لەسەر ململانێی ناوخۆیی. خاڵێکی تریش ئەوەیە كورد سەرەڕای ئەم هەموو کێشە و ململانێیەی لە ناوخۆی خۆیدا و تەنانەت لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەش هەیەتی، بەڵام لە هەموو پارچەکانی کوردستان لەسەر پێی خۆی وەستاوە، کە ئەمەش خاڵێکی گرنگە، بۆیە لەسەر ئەم خۆڕاگرییە و تێگەیشتنمان لەسەر ئەو ململانێ و تەحەدییانەی لەناوچەکەدا هەیە، دەکرێت هەنگاوی گەورەتر بنێت. هەنگاوی گەورەشمان ناوە، ئێستا کورد لە هاوکێشە نێودەوڵەتییەکاندایە، راستە هیچ کامێکمان رازینین لە ئاستی یەکگرتوویی کورد و پێکەوە کارکردنی ناوخۆ، بەڵام ئێستاش دەتوانین بڵێین ئێمە بەشێکی گرنگین لە هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان لەناوچەکەدا و بەبێ کوردیش هیچ پرۆسەیەک لەم ناوچەیەدا سەرکەوتوو نابێت، سەرباری هەموو ئەو نیگەرانییەی هەمانە بە دیوێکی تر، ئەوەیە پێویستە گەشبین بین لەوەی کە کورد تائێستا لەسەر پێی خۆی وەستاوە و توانیویەتی خۆڕاگربێت، بەڵام دەشکرێت باشتربێت و رۆڵی زیاتر هەبێت لە ناوچەکەدا و لە کێشە و ململانێکاندا بتوانێت رۆڵی زیاتر و بەهێزی هەبێت، بەڵام بۆ کورد قورسە، زەحمەتەو ئەستەمە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دیدگا سیاسییە جیاوازەکان تا ئێستا لە شکڵێکی یاساییدا فۆرمەڵە نەکراوە، کە بتوانین پێکەوە کاربکەین، سەرباری ئەو دیدگا جیاوازانەی هەمانە بتوانین لە چوارچێوەی سیستمی حوکمڕانیدا جێگای بکەینەوە و کار لەسەر هەندێک پرسی گرنگ و بنەڕەتی بکەین، بۆیە پێویستە ئەو ئیجتیهادە حزبیانەی بوونەتە هۆکاری دروستبوونی دابڕانێکی گەورە، لەبری ئەوەی یەکمانبخات و یەک ئاراستەمان بکات، زۆرتر ماڵەکەی لێکترازاندووین و کێشەی گەورەی بۆ دروستکردووین، بۆیە ئەمەش قورسە و لەوانەیە بە تێپەربوونی کات و هاتنی چەند نەوەیەکی جیاواز، کە لە ناو کێشمە کێشمەکانی رابردوودا نەژیابێت، وردە وردە هەنگاوبنێت بۆ ئەو یەكڕیزی و یەكگرتووییە.
ململانێكان كاریگەرییان لەسەر كورد هەیە
ناکۆکی و دیدە جیاوازەكان بۆ خۆمان و با تەنها لەناوخۆدا بێت، بەڵام ئەوەی پەیوەندیببە خەڵکی کوردستانەوە هەیە ئەوە دەبێت هەموومان بە هێڵی سووری بزانین و نەیبەزێنین کە ئەویش پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کورد و هەرێمی کوردستانە.
هەر سەبارەت بەم پرسە، جەبار محەمەد ساڵح سەرۆكی كۆمەڵەی زانستە سیاسییەكان، ئاماژەی بەوەکرد: بەهۆی ئەوەی ناوچەکە چەندین کێشەی تێدایە، بەتایبەتی لە دوای شەڕی داعش ئەم ناوچەیە شڵەژانێکی زۆری بە خۆیەوە بینیوە. لە ماوەکانی رابردوودا بەهۆی شەڕی ئێران و ئیسرائیل گوشارەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران بۆ رێککەوتن زۆر زیادیان کردووە، ئەو داواکاریانەی ئەو دوو وڵاتە هەیانە بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی ئێرانە لەناوچەکەدا، بۆیە هەبوونی ئەو هەموو کێشە و ململانێیە لەناوچەکەدا کاریگەریی لەسەر ئێمەش دەبێت، وەکو هەرێمی کوردستانیش ئێمە هەرێمێکین لە دەوڵەتێکدا ئەو دەوڵەتەش تا رادەیەک سەروەریی بە دەست خۆیەوە نییە، بەهۆی حوکم و گوشارە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان، چونکە ئەمریکا لە عیراق باڵادەستە و ئێرانیش وەکو دراوسێیەک هەژموونی تەواوەتی هەیە، چونکە مەزهەبی شیعە لە عیراق زۆرینەن، ئەمەش وایکردوە ئێران بە ئاسانی لە عیراق دەستوەردان بکات، کەواتە لەم جەنجاڵی و دۆخە پڕ لە کێشمەکێشمەدا، ئێمە تاکە شت کە پێویستە دەستی پێوەبگرین و ئەوەش دەبێتەمایەی هێز بۆمان، نزیکبووەنەوەی لایەنە سیاسییەکانە، راستە پارتی سیاسی و گروپی سیاسیمان زۆرن، بەڵام پێویستە ئێمە ئەجێندایەک یان چەترێکی کۆکەرەوەمان هەبێت بۆئەوەی وەکو هێڵی سوور تەماشای بکەین، ناکۆکی و دیدە جیاوازەكان بۆ خۆمان و با تەنها لەناوخۆدا بێت، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە خەڵکی کوردستانەوە هەیە ئەوە دەبێت هەموومان بە هێڵی سووری بزانین و نەیبەزێنین کە ئەویش پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کورد و هەرێمی کوردستانە.
راشیگەیاند: پێویستە ئێستا زیاتر بەرژەوەندییە گشتییەکان لەبەرچاو بگیرێن، هەر کێشە و ململانێیەک هەیە، وەلاوە بنرێت، پێداگری لەسەر هەڵوێستی پێشوەختە بکرێت، خاڵی گرنگ ئەوەیە پێویستە بڕوامان بەوە هەبێت لەگەڵ یەکتر دابنیشین و گفتوگۆ بکەین و لەو خاڵانەوە دەستپێبکەین كە خاڵی هاوبەشن و خاڵە ناکۆکەکان بخرێنە دواتر، چونکە ئەگەر لە خاڵی هاوبەشەوە دەستپێبکەین ئەوا وردە وردە هێوربوونەوە دروستدەبێت، دواتر دەتوانین خاڵە ناکۆکەکان بەشێوەیەک لە شێوەکان چارەسەربکەین.
PUKMEDIA/ کوردستانی نوێ- هیوا كازم
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

