سەرۆک بافڵ پەیامی هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەی فەیسەڵ کەتۆ ئاغا دەکات

پرسەنامە 12:13 PM - 2026-07-07
سەرۆک بافڵ PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ

پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر فەیسەڵ کەتۆ ئاغا، ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادەکەی دەکات.

دەقی پەیامەکە...

بنەماڵەی سەربەرزی هەڤاڵ فەیسەڵ کەتۆ ئاغا 

بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر فەیسەڵ کەتۆ ئاغا، نوێنەری پێشووی سەرۆک مام جەلال لە بادینان و برای شەهیدی سەنگەر ئەسعەد کەتۆمان پێگەیشت. 

بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەین کە نموونەیەکی باڵان لە خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان. 

بۆ ئەم ماتەمە هاوبەشی خەمتانین، لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت. 

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە