زەیدی: سوپاسی یەکێتی دەکەم بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتەکەم دژی گەندەڵکاران
عیراق 05:12 PM - 2026-07-04
راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق
سەرۆک وەزیرانی عیراق، لە پەیامێکدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی
سەرجەم ئەو لایەن و کەسایەتییانە دەکات، کە پشتگیریی حکومەتەکەی دەکەن لە شەڕی دژی
گەندەڵیدا، لەنێویشیاندا (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان).
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەپۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند: حکومەت بە پێداگری و بڕیاری
نەگۆڕەوە بەردەوام دەبێت لە سزادانی گەندەڵکاران و گێڕانەوەی مافەکانی دەوڵەت و
جێگیرکردنی سەروەریی یاسا، بەبێ گوێدانە هیچ فشارێک، هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆم
ئاڕاستەی سەرجەم ئەو لایەن و کەسایەتییانە دەکەم، کە پشتگیریی حکومەتەکەم دەکەن لە
شەڕی دژی گەندەڵیدا، لەنێویشیاندا (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان).
هاوکات، سەرۆک وەزیران سوپاسی گەلی عیراق
و ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و مەرجەعە باڵاکان و ڕێبەری ڕەوتی
نیشتمانیی شیعە (موقتهدا سەدر) و چوارچێوەی هەماهەنگی و ئەنجومەنی سیاسیی
نیشتمانی کرد بۆ پشتگیرییەکانیان.
دووپاتیشیکردەوە، ئەم پشتیوانییە
نیشتمانییە بەرفراوانە دەیسەلمێنێت کە دژایەتیکردنی گەندەڵی تەنها شەڕی حکومەت
نییە، بەڵکو شەڕی تەواوی نیشتمانە بۆ بەرگریکردن لە سامانی گشتی و داهاتووی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

