ئەمریکا یادى 250ساڵەى سەربەخۆیی وڵاتەکەی دەکاتەوە
جیهان 09:32 AM - 2026-07-04
medium
ئەمریکا
ئەمڕۆ شەممە 4ى7ى2026 ئەمریکا یادى 250 ساڵەى سەربەخۆیى وڵاتەکەى
دەکاتەوە و سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش رایگەیاند: هیچ
وڵاتێک هێندەی ئەوان کاری چاکەی بۆ جیهان نەکردووە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وتارێکیدا لە بەردەم مۆنۆمێنتی نیشتمانى چیای
راشمۆر لە ناوچەی کیستۆنی ویلایەتی ساوس داکۆتا، بەبۆنەی
یادى 250 ساڵەى سەربەخۆیی وڵاتەکەی، رایگەیاند: وڵاتەکەی پێی ناوەتە سەردەمێکی
زێڕین.
دۆناڵد ترەمپ لە وتارەکەیدا کۆمۆنیزمی وەک "هەڕەشەیەکی
کوشندە" بۆ سەر ئازادی و دەستووری ئەمریکا وەسف کرد و رایگەیاند:
"کۆمۆنیزم دوژمنی 4ی تەممووزی 1776ـە، رادیکاڵەکان لە هەر هەلێکدا هێرش
دەکەنە سەر مێژووە سەرسوڕهێنەرەکەمان، بەڵام بەرامبەر مێژووی پڕ لە نەهامەتی
کۆمۆنیزم بێدەنگن"، جەختیشی کردەوە کە هاووڵاتیانی ئەمریکا بە خێرایی
کۆمۆنیزم تێکدەشکێنن و رێگە نادەن مێژووی وڵاتەکەیان بشێوێنرێت.
ترەمپ هۆشداری دایە لایەنگرانی لە گەڕانەوەی پارتی دیموکرات بۆ
دەسەڵات و رایگەیاند، ئەگەر دیموکراتەکان سەرکەوتوو بن، یاسا و گۆڕانکارییەک
دەسەپێنن کە رێگری لە هەر سەرکەوتنێکی داهاتووی کۆمارییەکان دەکات، وتیشی:
"ئەمە تەنها ململانێی سیاسی نییە، بەڵکو شەڕە بەرامبەر هێرشی توندڕەوەکان بۆ
سەر شوناسی ئەمریکا".
ترەمپ لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، لەم 250 ساڵەی دروستبوونی
ئەمەریکادا هیچ وڵاتێک هێندەی ئەوان کاری چاکەی بۆ جیهان نەکردووە، راشیگەیاند:
یادی 250 ساڵەی ئازادی شکۆمەندی ئەمەریکا دەکەنەوە و جەختی کردەوە کە لە مێژووی
جیهاندا هیچ نموونەیەکی دیکە وەک ئەمەریکا بوونی نییە.
باسى لەوەشکرد: لە
تەمەنی 250 ساڵیدا ئەمەریکا خاوەنی ئازادترین مرۆڤی جیهانە و دادپەروەرترین و
بەردەوامترین دەستووری هەیە، وتیشى: ئەوان بەهێزترین وڵاتی سەر زەوین و وڵاتەکەی
بە سەرکەوتووترین، لێهاتووترین و ناوازەترین نەتەوە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ناوبرد
کە تاوەکو ئێستا هەبووبێت.
دۆناڵد ترەمپ لە کۆتایی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، کە بە درێژایی
مێژوو هیچ نەتەوەیەکی دیکە ئاهەنگی سەرکەوتنێکی وەها گەورەی نەگێڕاوە و رایگەیاند،
بوون بە سەرۆکی وڵاتێکی لەو شێوەیە بۆ ئەو شانازییەکی گەورەیە و جەختی کردەوە کە
بە پشتیوانی خودا ئەمەریکا لە لوتکەی سەرکەوتنەکاندا دەمێنێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

