زانکۆى سلێمانى شکۆ و دەستکەوتى زانستیى پڕۆفیسۆرەکانى بەرز رادەگرێت
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-03
راگەیاندنى زانکۆى سلێمانى
وێنەیەکى رێوڕەسمەکە
لە پێناو بەرزڕاگرتنی
پێشەنگایەتیی ئەکادیمی و پێزانین بۆ سەرمایەی مەعریفیی زانکۆی دایک، زانکۆی
سلێمانی رێوڕەسمێکی شکۆدار و شایستەی بۆ رێزلێنان
لە کۆمەڵێک مامۆستا و توێژەری داهێنەر سازکرد، کە توانیویانە بەربەستە زانستییەکان
ببڕن و باڵاترین نازناوی ئەکادیمی (پڕۆفیسۆر) بەدەستبهێنن، کە ژمارەیان زیاتر لە 130
پڕۆفیسۆر بوو.
لە دەستپێکی مەراسیمەکەدا،
ئامادەبووان چەند ساتێک بۆ رێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدان راوەستان، پاشان (پ. د.
کۆسار محەمەد) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی وتارێکی نیشتمانی و ئەکادیمیی پێشکەش
کرد.
سەرۆکی زانکۆ لە
وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، کە بەدەستهێنانی پلەی پڕۆفیسۆری، تەنیا گۆڕینی
نازناوێک نییە لەسەر کاغەز، بەڵکو گەواهی وەرچەرخانی مامۆستایانە لە قۆناغی وەرگرتنی
زانستەوە بۆ قۆناغی پێدان، رێنماییکردن و مەرجەعیەتی زانستی.
ئاماژەی بەوەش کرد، کە
ئەم پلەیە بەرهەمی ساڵانێک ماندووبوون، شەونخونی و ئەنجامدانی توێژینەوەی گەورە و
کاریگەرە.
هاوكات سەرۆکى زانکۆى
سلێمانى تیشکی خستەسەر دەستکەوتەکانی زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و
نێودەوڵەتی، بەتایبەت لە رانکینە جیهانییەکانی وەک (Times Higher
Education) و
شانگهای، روونیکردەوە، کە ئەم سەرکەوتنانە بەرهەمی هەوڵێکی دەستەجەمعی و هاوبەشی
مامۆستایان، فەرمانبەران و توێژەران بووە، کە توێژینەوەکانیان کاریگەریی راستەوخۆیان
لەسەر کۆمەڵگە دروستکردووە.
سەرۆکی زانکۆ سوپاسی
تایبەتی لیژنەکانی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی لە کۆلێژەکان و بەتایبەت لیژنەی
ناوەندیی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی کرد، کە توانیویانە لە ماوەیەکی پێوانەییدا و
بە خێرایی، مامەڵەی پێدانی نازناوەکان بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە ستافی ئەکادیمی جێبەجێبکەن.
لە کۆتایی وتەکەیدا
جەختی کردەوە، کە بەدەستهێنانی ئەم نازناوە کۆتایی رێگەکە نییە، بەڵکو سەرەتای
قۆناغێکی نوێیە بۆئەوەی پڕۆفیسۆرەکان لەڕێگەی توێژینەوەکانیانەوە چارەسەری راستەقینە
بۆ کێشە گەورەکانی کۆمەڵگە، شاری سلێمانی و کوردستان بدۆزنەوە.
هەر لە مەراسیمەکەدا، پڕۆسەی دابەشکردنی
خەڵاتی رێزلێنان بەسەر سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی باڵای بەرزکردنەوەی پلەی زانستیدا
بەڕێوەچوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

