قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە
کوردستان 07:01 PM - 2026-07-03
نوسینگەى راگەیاندنى قوباد تاڵەبانى
وێنەیەکى کۆبوونەوەکە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سەردانێکیدا بۆ تورکیا لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی
ئەو وڵاتە کۆبووەوە و لەبارەی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان
کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ
هەینی(3/7/2026) لە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێوەچوو، گفتوگۆکرا لەبارەی دواین
بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی ئاشتی لەو وڵاتەدا، قوباد تاڵەبانی پشتگیری هەرێمی
کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دووپات کردەوە و
خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لەوەی کە دەبینێت حکومەتی تورکیا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی
ئەو وڵاتە سوورن لەسەر بەرەوپێشچوون و سەرکەوتنی پرۆسەکە.
قوباد تاڵەبانی پرۆسەی ئاشتی بە
پرۆسەیەکی مێژوویی و گرنگ بۆ تورکیا و ناوچەکە ناوبرد و رایگەیاند: بە متمانە و
ئومێدێکی زۆرەوە لە هەنگاوەکانی بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە دەڕوانن و هەرێمی کوردستان
و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەن بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ سەرکەوتنی ئەم
پرۆسەیە.
هیواشی خواست ئەم قۆناغە نوێیە ببێتە
هۆی زیادکردنی وەفدەکانی بازرگانان و وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی وەفدی ئاکادیمی و
رۆشنبیری و زیادکردنی گەشتیار لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان بە گشتی و
پارێزگای سلێمانی بە تایبەت.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس
لە دواین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و بە تایبەتیش شەڕ و ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا
و ئێران کرا، جێگری سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی
کوردستان و رایگەیاند: هەرێمی کوردستان نەک نابێتە بەشێک لە ململانێ و ئاڵۆزییەکان
بەڵکو بە هەموو تواناوە لەگەڵ هاوبەشەکانی کاردەکات بۆ پاراستنی ئارامی و
سەقامگیری ناوچەکە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا
گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پرسی بەربەستەکانی بەردەم
پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم، لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی روونیکردەوە: دۆخێکی
نوێ لە ناوچەکە و عیراق و ناوخۆی هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە و پێویستە
لایەنەکان بە لەبەرچاوگرتنی ئەم دۆخە نوێیەدا هەوڵبدەن هەرچی زووتر حکومەتی نوێ
پێکبهێنن و دواکەوتنی لەوە زیاتری ئەم پرسە زیانی قەرەبوونەکراو بە پێگەی هەرێم
دەگەیەنێت.
جەختیشی کردەوە یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان ئامادەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە کە خزمەتی
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەبێ جیاوازی بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

