فەنزوێلا.. پیاوێک دوای هەشت رۆژ لەژێر داروپەردووی بوومەلەرزەکەدا رزگارکرا
جیهان 03:03 PM - 2026-07-03
euronews
وێنەیەکى دواى بومەلەرزەکە
ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس"
بڵاویکردەوە، تیمەکانی فریاگوزاری توانیویانە پیاوێک بە زیندوویی لەژێر داروپەردووی
بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی فەنزوێلا دەربهێنن، ئەمەش دوای تێپەڕبوونی هەشت رۆژ بەسەر
کارەساتەکەدا، لە کاتێکدا ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ نزیکەی 2 هەزار و 300 کەس
بەرزبووەتەوە.
سەرەڕای ئەوەی هێشتا چارەنووسی هەزاران کەس
نادیارە، بەڵام رزگارکردنی "هێرنان گیل"ی تەمەن 43 ساڵ، کە وەک پاسەوان
کاری دەکرد و زیاتر لە هەفتەیەک لەژێر داروپەردوودا مابووەوە، وەک موعجیزەیەک وەسف
دەکرێت، ناوبراو لەژێر ژووری داڕووخاوی پاسەوانیی ئەو باڵەخانەیەدا گیری خواردبوو
کە لێی کاری دەکرد، لە ناوچەی "کاتیا لا مار" لە ویلایەتی "لا
گوایرا" لە باکووری فەنزوێلا.
"گوسپیمار گۆنزالێز"ی هاوسەری ناوبراو وتی: "ئەمە
موعجیزەیە، من زۆر کاریگەر بووم، چونکە ئەمە یەکەمجارە دەبینم هێندە وڵاتی جیاواز
پێکەوە کار دەکەن بۆ رزگارکردنی تەنیا یەک کەس."
تیمەکانی فریاگوزاری لە وڵاتانی فەنزوێلا،
چیلی، ئەمریکا، پورتوگال، کۆستاریکا، ئێلسالڤادۆر و مەکسیک شەو و رۆژیان خستبووە
سەریەک بۆ گەیشتن بەو پیاوە و رزگارکردنى و پڕۆسەکە زۆر قورس بوو، چونکە تیمەکان
دەبوو زۆر بە وریاییەوە کار بکەن بۆ ئەوەی نەبنە هۆی داڕووخانی زیاتری باڵەخانە داڕوخاوەکانى
دەوروبەریان، ئۆلیڤەر ڤێرا، سەرۆکی تیمی فریاگوزاریی چیلی لەمبارەیەوە وتی:
"گەیشتن بەو شوێنە دیاریکراوەى کە قوربانییەکە گیری خواردبوو، کارێکی ئاسان
نەبوو."
چەندین پڕۆسەی رزگارکردنی سەرنجڕاکێش لەم
کارەستە سروشتییەى فەنزوێلادا ئەنجامدراوە، لەوانەش دۆزینەوەی منداڵێکی تەمەن سێ
ساڵ بە زیندوویی شەش رۆژ دوای کارەساتەکە، بەڵام هیوای دۆزینەوەی رزگاربووانی زیاتر
کات لە دوای کات کەم دەبێتەوە.
خۆرخی رۆدریگێز، سەرۆکی کۆمەڵەی نیشتمانی رایگەیاند،
کە ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ 2 هەزار و 295
کەس بەرزبووەتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد، کە زیاتر لە 11 هەزار کەس بریندار بوون و
نزیکەی 13 هەزار کەسی دیکەش بێماڵ و حاڵ بوون.
شایانی باسە، هێشتا دەیان هەزار کەس
بێسەروشوێنن بەهۆی ئەو دوو بوومەلەرزە یەک لەدوای یەکەی کە بە گوڕی 7.2 و 7.5 پلە
لە 24ی حوزەیراندا روویان دا، ئەم کارەساتە کە بە یەکێک لە کوشندەترین
بوومەلەرزەکانی مێژووی ئەمریکای لاتین دادەنرێت، گەڕەکێکی نیشتەجێبوونی تەواوی
تەخت کرد و بووە هۆی دەستپێکردنی یەکێک لە گەورەترین پڕۆسەکانی گەڕان و رزگارکردن
لە ناوچەکەدا.
ئەم کارەساتە سروشتییە لە کاتێکدا دێت کە
فەنزوێلا لە قۆناغێکی راگواستنی سیاسی ئاڵۆزدایە، ئەمەش شەش مانگ دوای لادانی
سەرۆکی پێشوو "نیکۆلاس مادورۆ" بە پاڵپشتی ئەمریکا، ئێستاش سەرنجەکان
زیاتر چووەتە سەر ئەو قەیرانە مرۆییە گەورەیەی کە رووبەڕووی رزگاربووان بووەتەوە،
کە زۆربەیان بێ پەنان و بەدەست کەمیی خۆراک و ئاوی خاوێنەوە دەناڵێنن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

