داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
کوردستان 09:10 AM - 2026-07-03
PUKMEDIA
شەفافیەت
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی، لە رۆژی 27ی6ی2026 تا 3ی7ی2026، بڕی
8 ملیار و 545 ملیۆن و 223 هەزار و 225 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە
نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك
هەفتەی راگەیاندووە، بە شێوەیەك بڕی 8 ملیار و 545 ملیۆن و 223 هەزار و 225 دینار
بووە و 85%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 15% ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.
رۆژی 15ی12ی2022 ، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی
كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و
خەرجی.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی
پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە
سایتی شەفافییەتەوە بزانیت.
بەپێی نوێترین ئاماری سایتی شەفافییەت www.shafafiat.com، بڕیارە هەموو رۆژێك داهاتی ئەو شوێنانە بڵاوبكرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

