ئەمریکا ناردنی دۆلاری کاشی بۆ عیراق دەستپێکردەوە

عیراق 11:04 AM - 2026-07-02
ناردی دۆلار بۆ عیراق PUKMEDIA

ناردی دۆلار بۆ عیراق

عیراق

حکومەتی ئەمریکا ناردنی بڕێک لە دۆلاری کاشی بە رێگەی ئاسمانی بۆ عیراق دەستپێکردەوە، ئەمەش دوای چەند مانگێک لە راگرتنی وەک ئامرازێکی فشار بۆ سەر حکومەتی بەغداد بە مەبەستی دوورکەوتنەوە لە ئێران.

حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند: کە ناردنی کاروانەکانی دۆلار لەلایەن ئەمریکاوە بۆ وڵاتەکە دەستی پێکردووەتەوە و کێشەکە بە تەواوی چارەسەر کراوە.

هاوکات، مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عیراق، دەستپێکردنەوەی پرۆسەی گواستنەوەی پارەکەی پشتڕاستکردەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە