سەندیکای رۆژنامەنووسان: بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی رۆژنامەنووس عەبدولڕەحمان خدر دەکەین
کوردستان 10:37 AM - 2026-06-30
نووسینگەی ڕاپەڕینی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
رۆژنامەنووس عەبدولڕەحمان خدر/ ئەرشیف
نووسینگەی راپەڕینی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان روونکردنەوەیەک
سەبارەت بە دەستگیرکردنی رۆژنامەنووس عەبدولڕەحمان خدر حەمەد بڵاودەکاتەوە.
دەقی روونکردنەوەکە:
نوسینگەکەمان لەلایەن دەزگای میدیایی "ستاندارد"ەوە لەبارەی
دەستگیرکردنی هاوکارمان، ڕۆژنامەنووس "عەبدولڕەحمان خدر حەمەد"
ئاگادارکرایەوە.
ناوبراو پەیامنێری پێشووی دەزگای ستاندارد و ئەندامی ئێستای هەمان
دەزگایە و دانیشتووی شارۆچکەی چوارقوڕنەیە لە "گەڕەکی قەندیل"و یەکێک
بووە لە بەشداربووانی خولی سەلامەتی پیشەیی سەندیکاکەمان کە لە ڕابردوودا بە
هاوکاری لەگەڵ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان (IFJ) سازمان
کردبوو.
بەپێی زانیارییەکانی دەزگاکەی، ناوبراو دوێنێ لە گەشتێکی ئاساییدا
بووە لە حاجی ئۆمەران و سنووری قەزای سۆران، لەلایەن ئاسایشی سۆرانەوە
دەستگیرکراوە و تا ئێستا هیچ هەواڵێکی نییە و هۆکاری دەستگیرکردنەکەشی نادیارە.
نوسینگەی ڕاپەڕینی سەندیکامان ڕایدەگەیەنێ کە بەوپەڕی پەرۆشی و
بەرپرسیاریەتییەوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستی بە سۆراخ و بەدواداچوونی
چڕ کردووە بۆ زانینی چارەنووس و هۆکاری ڕاستەقینەی دەستگیرکردنی ئەم هاوکارەمان، بەردەوامیش
دەبین لە هەوڵەکانمان تا گەیشتن بە ئەنجام و دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی ناوبراو.
نووسینگەی ڕاپەڕینی
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

