دایک و باوکی شەهیدێک لەماوەی سێ رۆژدا گیانیان لەدەستدا
پرسەنامە 10:05 AM - 2026-06-30
PUKMEDIA
کۆچکردووان عوسمان عەزیز و زبێدە غەریب
شەوی رابردوو (زبێدە غەریب) دایکی محەمەد عوسمان عەزیز کارمەندی
کەناڵی گەلی کوردستان کۆچی دوایی کرد، ئەمەش دوای ئەوەی سێ رۆژ پێش ئێستا باوکیشی
کۆچی دواییکرد.
هاوکات، بۆردی راگەیاندنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی باوک و دایکی محەمەد عوسمان و شەهید
عیزەت پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی بنەماڵەکەیان کرد، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بۆردی راگەیاندن
سەرەخۆشی لە هەڤاڵ محەمەد عوسمان عەزیز دەکات
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی
کۆچی دوایی کەسایەتی عوسمان عەزیز فەتاح و زبێدە غەریب باوک و دایکی هەڤاڵ و
هاوکار و کارمەندی کەناڵی گەلی کوردستان محەمەد عوسمان و باوک و دایکی شەهید عیزەت
ـ مان پێگەیشت، بۆ ئەو خەمە گەورەیە بەناوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانی
کوردستانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و لە خوای باڵادەست
دەپاڕێینەوە کۆچکردووان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە کەسوکارییان
ببەخشێت.
بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

