لەساڵیادی 17 شەهیدەكەی قڕگەدا
کوردستان 09:49 AM - 2026-06-29
PUKMEDIA
مەزاری 17 شەهیدەکەی قڕگە
43 ساڵ بەسەر شەهیدكردنی 17 شەهیدەكەی قڕگەدا تێپەڕ دەبێت،لە شەوی 28 لە سەر 29 ی مانگی حوزەیرانی ساڵی 1983 پۆلێك پێشمەرگە كە لەنێو دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تراكتۆردا بوون لە گوندی قڕگە كە دەكەوێتە لای بناری گۆیژە لە باكوری خۆرهەڵاتی سلێمانی، لە دوای گەڕانەوەیان لە چالاكییەكی كەموێنەدا لە شاری سلێمانی بە دەستی رەشی رژێمی رووخاوی بەعس شەهیدکران کە ژمارەیان 17 پێشمەرگە بوو، تەنها سێ 3 پێشمەرگە توانیان خۆیان دەرباز بكەن، هاوكات تەنها یەك پیشمەرگە بە ناوی (عومەرە سوور) بە دیلی دەستگیركرا، خۆشبەختانە لە مفاوەزاتی ساڵی 1984 ئازاد بوو بە قارەمانی لە زیندان هاتەدەرەوە.
لەو رۆژەدا بڵاوبوونەوەی هەواڵی شەهیدبوونی ئەو پۆلە پیشمەرگەیەی شۆڕشی نوێ لە گوندی قڕگە، بوو بە پرسەیەكی نهێنی لەنێو هەموو ماڵێكی شاردا، كە تاكو ئێستا خاوەن ئەزموونەكانی پێشوو بە داستانێكی مەزن باسی لێوە دەكەن.
ناوی شەهیدەكانی قڕگە :
1- ئاراس مەحمود عەزیز
2- ئاگرین شێخ نوری
3- تەها عبدوڵڵا محەمەد ناسراو بەمام تەها
4- غەفور عبدالكریم ئەمین
5- عمر رەشید مستەفا
6- رەحیم عوسمان
7- ئامانج عبدوڵڵا محەمەد ناسراوبە ئایار
8- محەمەد كریم ساڵح ناسراو بە حەمە سور
9- كاروان غەریب شاه محەمەد
10- ئازاد رەشید عارف
11- نەوزاد محەمەد تاهیر
12- عیسا غەفور محەمەد
13- بەكر نەسرەدین عزیز
14- سالارفەتحوڵڵا گوڵ محەمەد
15- محەمەد ئیبراهیم ئەمین ناسراو بە شێخ محەمەد
16- ئەبوبكر رەحمان حسن
17- محەمەد عەبدورەحمان ئەحمەد
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

