عەلی زەیدی: بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
عیراق 09:11 AM - 2026-06-29
تایبەت
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق
سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت: ئەو هەنگاوەی دژی گەندەڵی گیراوەتەبەر، قۆناغی یەکەمە و حکومەت بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بۆ گەڕاندنەوەی سامانی گشتی.
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند: ئەو هەنگاوەی دژی گەندەڵی گیراوەتەبەر، قۆناغی یەکەمە و حکومەت بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بۆ گەڕاندنەوەی سامانی گشتی.
راشیگەیاند:حکومەت بەرپرسیارە لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی عیراق و لەم بەرپرسیارێتییەدا هیچ لێبوردنێک نییە، هاوکات پەرۆشیمان بۆ دۆخی عیراقییەکان وامان لێدەکات جەخت لەوە بکەینەوە رۆڵەکانمان پاسەوانی بەهێزبن بەسەر موڵک و ماڵی گشتیدا، چونکە دۆخەکە گەیشتووەتە رادەیەک کە چیدی ناکرێت بێدەنگیی لێ بکرێت، هاوکات دەزگا چاودێرییەکانمان راسپاردووە بۆ چاودێریکردن و ئاشکراکردنی حاڵەتەکانی گەندەڵی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

