لە سلێمانی دوو باخچەی نوێ لە جێبەجێکردندان
کوردستان 06:34 PM - 2026-06-28
شارەوانی سلێمانی
باخچە نوێیەکە
ڕێژەی سەوزایی لە سلێمانی؛ ئاستی ستانداردى تێپەڕاندووە و بەڕێوەبەری
باخچەکانی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت: پلانێکی گشتگیر دانراوە بۆ زیادکردنی ڕێژەی
سەوزایی لە شارەکەدا و بۆ ئەو مەبەستەش دوو باخچەی نوێ لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد
خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی لە
لێدوانێکدا بۆ کوردستانی نوێ، ڕایگەیاند: بە بڕیاری سەرۆکایەتی شارەوانی و لەسەر
بودجەی خۆی، پڕۆژەی دروستکردنی دوو باخچەی نوێ لە سنووری گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد
لە جێبەجێکردندان، وتیشی: ڕووبەری هەردوو باخچەکە 8000 مەتردووجایە، نزیکەی 8000
نەماڵی گەورە و مامناوەند و گوڵی جۆراوجۆریان تێدا ڕوێنراوە، چیمەن و شوێنی
یاریکردنی منداڵانیان تێدایە و لە داهاتوویەکی نزیکدا تەواوی کارەکانیان کۆتایی
دێت و دەخرێنە خزمەتی گشتییەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد کە لە سنووری پارێزگای سلێمانی 522 باخچە، حەوت
پارکی گەورە و 84 بلواری سەوزکراو هەیە
و کۆی گشتیی ڕێژەی سەوزایی زیاترە لە 23%، ئەوەش زیاترە لە ڕێژەی ستاندارد.
سەبارەت بە پلان و بەرنامەکانیان بۆ ئاودانی باخچە و پارک و بوارەکان
لە وەرزى هاوینی ئەمساڵدا، بەڕێوەبەری باخچەکان وتی: پلانمان داناوە و تیمەکانمان
ڕاسپاردووە لە کاتی گونجاودا ئاوی نەماڵ و درەختەکان بدەن.
PUKMEDIA/ کوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

