سەرچاوەیەکی باڵا: ئەو کەسانەی دانپێدانانیان لەسەر کراوە دەستگیردەکرێن
عیراق 11:26 AM - 2026-06-28
ئاژانسەکان
بەغداد
سەرچاوەیەکی باڵای عیراق رایگەیاندووە: عەلی زەیدی درێغی ناکان لە
دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون و ئەم هەڵمەتی دەستگیرکردنەش، لەسەر بنەمای دانپێدانانەکانی
بریکاری وەزیری نەوتی عیراق بووە.
ئاژانسی رەسمی عیراق، لە زاری سەرچاوەیەکی باڵاوە رایگەیاندووە: سەرۆک وەزیرانی عیراق
دەستناپارێزێت لەڕاوەدونانی گەندەڵکاران وتێوەگلاوان و ئەو کەسانەی زیادەڕۆیان
کردوە لە سەروەت و سامانی میری.
ئەوەشی راگەیاندووە: ئەو
كەسانەی بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسییەی گەندەڵی دەستگیركراون، لەسەر بنەمای دانپێدانانەکانی
عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزیری نەوتی عیراق بووە.
ئەوەش هاتووە، كە لەدەستگیركراوەكاندا ئەندامانی پەرلەمانی تێدایەو لەئێستادا پارێزبەندییان هەڵگیراوە، هاوكات ئەو بەرپرسانە دەستگیركراون كە ناویان لە دانپێدانانەكاندا هاتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

