بەتۆمەتی گەندەڵی چەندین بەرپرس لە عیراق دەستگیردەکرێن
عیراق 09:19 AM - 2026-06-28
فرانس پرێس
هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی سەوز
ئەمشەو لە بەغداد هێزە ئەمنییەکان بۆ پاککردنەوەی عیراق لە بەرپرسانی
گەندەڵی وڵات بڵاوەیان پێکراو چەندین بەرپرسی حکومی و پەرلەمانتاران بەتۆمەتی
تێوەگلان لە گەندەڵی دارایی و کارگێڕی دەستبەسەرکراون.
بەپێی زانیارییەکانی چەند سەرچاوەیەکی عیراقی، ئەمشەو هێزەکانی دژە تیرۆری
عیراق ئۆپەراسۆنێکیان ئەنجامداوە بۆ دەستگیرکردنی گەندەڵکاران، کەلە ناویاندا
بەرپرسانی حکومی و ژمارەیەک پەرلەمانتاری تێدایە.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، هێزە ئەمنییەکان بە فەرمانی عەلی زەیدی
سەرۆکوەزیرانی عیراق چوونەتە ناوچەی
سەوزی بەغداد و ناوچەکەیان بە تەواوی داخستووە، کە شوێنی مانەوەی پەرلەمانتاران و
بەرپرسانی باڵای عیراقە
هاوکات لە
زانیارییەکاندا ناوی چەند بەرپرسێک هاتووە لەسەر بنەمای فەرمانی دەستگیرکردنی
دادوەریی پەیوەندیدار بە دۆسیەکانی گەندەڵی دارایی و کارگێڕیی، کە ئەندامانی ئەنجومەنی
نوێنەرانیشیان تێدایە و ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمشەو بە قۆناغی یەکەمی دەستگیرکردنەکان ناودەبرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

