عیراق به‌پێدانی زه‌وی و پێشینەى دارایى كێشه‌ی نیشته‌جێبوون كه‌مده‌كاته‌وه
عیراق 10:41 AM - 2026-06-27
AI
وێنەى پڕۆژەى نیشتەجێبوون
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی عیراق له‌هه‌وڵدایه هه‌تا
ساڵی 2030 قه‌یرانی نیشته‌جێبوون تا راده‌یه‌كی زۆر چاره‌سه‌ر بكات و وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش
ده‌ڵێت: ده‌مانه‌وێت له‌ماوه‌ی 4 ساڵی داهاتوودا یه‌ك ملیۆن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون
دروستبكه‌ین.
نه‌بیل سه‌فار وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی
عیراق رایگه‌یاندوه: ئه‌م پلانه نوێیه نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی گشتگیره و به
هاوكاریی رێكخراوه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده‌كراوه، كه تیشكده‌خاته سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی زه‌وی،
دابینكردنی دارایی و پێدانی قه‌رز، په‌ره‌پێدانی ژێرخان و كه‌ره‌سته‌كانی
بیناسازی، بۆئه‌وه‌ی 50%ی قه‌یرانی نیشته‌جێبوون تا ساڵی 2030 چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
به‌پێی دواین ئاماره‌كانی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوان، به‌شێكی عیراق
به‌ده‌ست نه‌بوونی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه‌وه ده‌ناڵێنن كه 2.300.000 بۆ
2.400.000 خێزانن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه دووپاتیشی كردوه‌ته‌وه كه له رێگه‌ی به‌رده‌وامبوونی
پڕۆژه‌كانی دروستكردنی شارهنوێیهكان و پشتبه‌ستن به سیستمی گه‌شه‌پێدانی
خانوبه‌ره، ده‌توانرێت له ماوه‌ی 4 ساڵی داهاتوودا نیوه‌ی ئه‌م كورتهێنانه گه‌وره‌یه
پڕبكرێته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عیراقیش له پلانیدا هه‌یه یه‌ك
ملیۆن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هاووڵاتیان دروستبكات.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌زموونی
پێشووی دابه‌شكردنی زه‌ویی بێخزمه‌تگوزاریی به ته‌واوی كۆتایی پێهاتووه، چونكه
زیانی هه‌بووه و بووه‌ته هۆی زیادبوونی گه‌ڕه‌كه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كان، هه‌روه‌ها
ته‌ئكیدیشی كردوه‌ته‌وه كه پڕۆژه‌كان ته‌نها بۆ پایته‌خت نین، به‌ڵكو
فراوانكردنی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاره‌كان له ته‌واوی پارێزگاكانی عیراق ده‌گرێته‌وه
بۆ گهرهنتییكردنی گه‌یاندنی سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان پێش نیشته‌جێبوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

