ئێران: رێڕەوە نوێیەكەی گەرووی هورمز قبوڵنەكراوە

جیهان 11:58 AM - 2026-06-25
گەروی هورمز Sky News

گەروی هورمز

جیهانى

دوای ئەوەی حكومەتی عومان بڕیاریدا رێڕەوێكی دەریایی كاتیی لەگەرووی هورمز رابگەیەنێت، سوپای پاسداران هاتە دەنگ و هۆشداری توند دەدات و دەڵێت: هەر جۆرە گۆڕانكارییەك بەبێ هەماهەنگی ئەوان، هەنگاوێكی مەترسیدارە و قبوڵ ناكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی 6ی 2026، سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریدا لەڕاگەیاندنی هەر رێڕەوێكی نوێی كەشتیوانی لەگەروی هورمز بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ ئێران و بە "قبوڵنەكراو و مەترسیدار" ناوی برد.

ئەو هۆشدارییانەی ئێران لەكاتێكدایە، كە حكومەتی عومان رایگەیاندووە: بژاردەی بەكارهێنانی رێڕەوی دەریایی كاتیی بۆ هەموو ئەو كەشتیانەی دەیانەوێت بە گەروی هورمزدا تێپەڕن، رادەگەیەنێت.

لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا عومان و ئێران پابەندبوونی خۆیان بە كراوەیی و ئاسایشی گەرووی هورمز بۆ هاتووچۆی نێودەوڵەتی دووپاتكردەوە، بە مەرجێك ڕێز لە سەروەریی هەردوو وڵات بگیرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە