کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
کوردستان 10:16 AM - 2026-06-25
ناسیح عەلی خەیات
سروشتی هەرێم
ئەمڕۆ
پێنجشەممە، دەستەی کەشناسی، دۆخی کەشوهەوای عیراقی بۆ ڕۆژانی داهاتوو راگەیاند و
پێشبینی بەرزبوونەوەیەکی کەمی پلەکانی گەرمای کرد.
لە
ڕاگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی عیراقدا هاتووە: بەیانی هەینی، کەشوهەوا بە گشتی
ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور لە ناوچەی باکوور و پلەکانی گەرماش
بەراورد بە ڕۆژی پێشوو کەمێک بەرز دەبنەوە.
دەستەی کەشناسی
ئەوەشی راگەیاندووە، ڕۆژی شەممە کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی
هەندێک هەور لە ناوچەی باکوور، و پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە ڕۆژی پێشوو.
ڕوونیشیکردووەتەوە،
ڕۆژی یەکشەممە کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو
دەبن.
لە کۆتایی
ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، کەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما
لە سەرانسەری وڵاتدا کەمێک ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەنەوە.
خشتەی پلەکانی
گەرمای پارێزگاکانی عیراق بۆ ڕۆژی هەینی:
پارێزگاکان پلەی گەرمای
پێشبینیکراو (سیلیزی)
دهۆک 38
سلێمانی 39
هەولێر 40
دیالە،
ئەنبار 41
نەینەوا،
کەرکوک، سەڵاحەددین 42
بەغداد،
واست، بابل 43
نەجەف،
کەربەلا، دیوانییە 44
میسان،
زیقار، موسەننا، بەسڕە 45
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

