هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
جیهان 10:57 AM - 2026-06-24
reuters
سەربازى ئۆکۆرانیا
دوای هێرشی
ئۆکرانیا بۆ سەر دامەزراوەکانی وزە ناوچەى سێڤاستۆپۆڵ و بەشێک لە خێرسۆن تووشی
پچڕانی کارەبا بوون، ئەمەش لە کاتێکدا ململانێ سەربازییەکانی نێوان رووسیا و
ئۆکرانیا بەردەوامن.
ئەمڕۆ
چوارشەممە 24ى6ى2026، شاری سێڤاستۆپۆڵ لە نیمچەدوورگەی قرم کە رووسیا
خستویەتیە سەر خاکى خۆى، هەروەها بەشێک لە ناوچەی خێرسۆنی
ئۆکراین کە لە ژێر کۆنترۆڵی مۆسکۆدایە، تووشی پچڕانی کارەبا بوون، ئەمەش کێشەی
کەمیی سووتەمەنی لەو ناوچانە قووڵتر دەکاتەوە، لە کاتێکدا کیێڤ هێرشەکانی چڕتر
کردووەتەوە.
پارێزگاری
سێڤاستۆپۆڵ کە لەلایەن رووسیاوە دەستنیشانکراوە، رایگەیاند: تەزووی کارەبا لە
شارەکەدا پچڕاوە، کە گەورەترین شاری نیمچەدوورگەی قرمە و رووسیا لە ساڵی 2014دا کردویەتى
بە بەشێک لە خاکى خۆى، ئاماژەی بەوەش کرد: کە ئەم پچڕانى کارەبایە دوای هێرشێکی
ئۆکرانیا بۆ سەر دامەزراوەکانی وزە لەو ناوچەیە هاتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

