دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23
PUKMEDIA
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا
ئەمڕۆ 23-6-2026 دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە “ئێلبروس كوتراشێڤ”، باڵیۆزی رووسیا لە عیراق.
لەكۆبوونەوەكەدا كە “ماكسیم ڕوبین” كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی كوردستان و دارا خەیلانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەیبوون،گفتوگۆكرا، لەبارەی گۆڕانكارییە ناوچەییەكان و دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكان.
پەیوەست بەپێكهێنانی كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان جەختكراوە لەسەر لێكتێگەیشتن و گفتوگۆی بەردەوام، هەردوولا هاوڕابوون لەوەی درێژەكێشان لە پێكنەهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەكان ناكات و دەبێت هەموو لایەنەكان بەدیدگاییەكی نیشتمانیی هەنگاوی جدی بنێن بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

