بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران.. قاسم عەبوودی و باسم بەدری دەستبەکاربوون
عیراق 05:16 PM - 2026-06-20
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق
سەرۆکوەزیران و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی
ئەمڕۆ شەممە 20
ی حوزەیرانی 2026، عەلی زەیدی
سەرۆک وەزیرانی عیراق سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی دەستاودەستکردنی پۆستەکانی راوێژکاری
ئاسایشی نەتەوەیی و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کرد.
بەپێی
بەیاننامەیەکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران، رێوڕەسمی دەستاودەستکردنی
پۆستی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە نێوان قاسم حەسەن عەبوودی راوێژکاری
نوێ و قاسم محەمەد جەلال ئەعرەجی راوێژکاری پێشوو بەڕێوەچوو.
لە کاتی
ڕێوڕەسمەکەدا زەیدی جەختی لەسەر گرنگی
بەردەوامبوون لەسەر ئەدای پیشەیی و بەرزکردنەوەی ئاستی کارکردنی دامەزراوەیی و بەردەوامبوون
لەڕاپەڕاندنی ئەو ئەرکانەی سپێردراون بە ڕاوێژکارییەکە، بە شێوازێک کە ئاسایش و
سەقامگیری بەهێز بکات و پاڵپشتی لە توانای ئەمنی سەرجەم دەزگا و پێکهاتە
پەیوەندیدارەکان بکا، هاوکات سەرۆک وەزیران ستایشی ئەدای پیشەیی ئەعرەجی کرد
لە ماوەی وەرگرتنی پۆستەکەیدا و جەختی لە پێویستی بەردەوامبوون لە بەدواداچوونی
دۆسیە ئەمنییە ستراتیژییەکان و ئەو بەرنامە تایبەتانە کردەوە، کە سەروەری وڵات
دەپارێزن.
لە لایەکی
ترەوە، هەر ئەمڕۆ شەممە 20 ی حوزەیرانی 2026 سەرۆک وەزیرانی عیراق سەرپەرشتی
ڕێوڕەسمی دەستاودەستکردنی پۆستی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کرد لە نێوان باسم
محەمەد یونس بەدری سەرۆکی نوێ و عەبدولکەریم عەبد فازڵ حوسێن بەسری سەرۆکی
پێشوو.
لە
کاتی ڕێوڕەسمەکەدا زەیدی جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کردەوە لە جێبەجێکردنی
ئەرکە نیشتمانییەکانی بۆ پاراستنی ئاسایشی عیراق و چەسپاندنی سەقامگیری و ستایشی
ئەو ههوڵانەی کرد کە عەبدولکەریم بەسری لە ماوەی وەرگرتنی بەرپرسیارێتییەکەیدا
پێشکەشی کردبوون و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ باسم بەدری لە ئەرکە نوێیەکەیدا خواست، هاوکات سەرۆک
وەزیران لە کۆتاییدا جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی کاری دامەزراوەیی و
بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان دەزگا ئەمنییەکان کردەوە، بە شێوازێک کە ئاسایشی
نیشتمانی بچەسپێنێت و بەرژەوەندییە باڵاکانی دەوڵەت بپارێزێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

