هەناردەی نەوتی عیراق لەڕێگەی توركیاوە رادەگیرێت
کوردستان 05:01 PM - 2026-06-17
ئاژانسەکان
کێڵگە نەوتییەکانی عيراق
توركیا رەتیدەكاتەوە بۆ ماوەی ساڵێك رێككەوتنی بۆری نەوتیی وڵاتەكەی لەگەڵ عیراق درێژبكاتەوە، شارەزایەكی نەوتیش دەڵێت: بەوهۆیەوە مانگی داهاتوو هەناردەكردنی نەوتی عیراق و هەرێم لەڕێگەی توركیاوە دەوەستێت.
د. بەهجەت ئەحمەد، راوێژكارو شارەزای نەوت و وزە، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: حكومەتی توركیا رەتیكردووەتەوە بۆ ماوەی یەك ساڵ رێككەوتنی بۆریی نەوتیی عیراق و توركیا بەم مەرجانەی ئێستا درێژبكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەم هۆكارە هەناردەكردنی نەوتی عیراق و هەرێمی كوردستان لەڕێگەی توركیاوە لە كۆتایی مانگی تەمموزی داهاتووەوە رادەوەستێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، بەهۆی گرژییەكان و هێرشەكانی ئیسرائیل و ئەمریكا بۆسەر ئێران، عیراق هەناردەی نەوتی لەگەرووی هورمز بەتەواوەتی راگرت و دواتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی دۆخەكەش وەزارەتی نەوتی عیراق، لەڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە دەستی بە هەناردەكردنەوەی نەوت بۆ جیهان كردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

