زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا

کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15
وێنەیەکى کۆنگرەکە PUKMEDIA

وێنەیەکى کۆنگرەکە

زانکۆی سلێمانی

زانکۆى سلێمانى بەدەستهێنانى بڕوانامەیەکى دیکەى نێودەوڵەتى دەخاتەسەر خەرمانى دەستکەوتەکانى و جێگرى سەرۆکى زانکۆکەش دەڵێت: "بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستى زانکۆ حکومییەکان سەرۆکایەتى زانکۆى سلێمانى ئەو بڕوانامەیە بەدەستبهێنێت".

ئەمڕۆ دووشەممە 15ى6ى2026 پڕۆفیسۆر د.کۆسار محەمەد سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەرۆکایەتى زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى کارگێڕى ئایزۆى 90012015 لە بوارى ستانداردکردنى کارگێڕى و بەڕێوەبردنى کارگێڕى بەدەستهێنا.

ئاماژەى بەوەشدا: ئەم دەستکەوتە مێژووییە کە لەسەر ئاستى زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان یەکەمین زانکۆین ئەو بڕوانامەیە بەدەستبھێنین و دانپێدانان و متمانەى نێودەوڵەتییە کە زانکۆى سلێمانى کارە کارگێڕییەکانى بەشێوەیەکى ستاندارد بەڕێوە دەبات.

د.زانا مەحمود جێگرى سەرۆکى زانکۆى سلێمانى بۆ کاروبارى زانستى بە PUKMEDIA  راگەیاند: دواى هەڵسەنگاندنى ئاستى کوالێتى کارگێڕى سەرۆکایەتى زانکۆى سلێمانى، ئەمڕۆ زانکۆکەمان بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى لە بوارى کوالێتى کارگێڕیدایە بەدەستهێنا.

ئاماژەى بەوەشدا: لەسەر ئاستى زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان سەرۆکایەتى زانکۆى سلێمانى یەکەمین زانکۆى حکومییە کە ئەم بڕوانامەیەى بەدەستهێناوە.

زانکۆى سلێمانى لە ساڵی 1968 دامەزراوە، یەکێکە لە گەورەترین و بەناوبانگترین زانکۆکان لە هەرێمی کوردستانی عیراقدا و خاوەنى چەندین دەستکەوتى نێودەوڵەتییە و نوێترین دەستکەوتیشى بەدەستهێنانى پلەی یەکەم بوو لەسەر ئاستى عیراق لە ریزبەندیی Nature Indexدا.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە