پەیامی هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خاتوو شوکریە

پرسەنامە 08:54 AM - 2026-06-14
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

مەکتەبی سیاسی  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاری خاتوو شوکریە مستەفا بەگ دەکات.

دەقی پەیامەکە...

بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری خاتوو شوکریە مستەفا بەگ 

بۆ کۆچی دوایی خاتوو شوكریە مستەفا بەگی ئەحمەد بەگی بابان ، دایکی  هەردوو شەهیدکاروان حسێن وکامەران حسێن و خەسوی تێکۆشەری دێرین کاک مستەفا چاوڕەش ، لەناخی دڵە پرسەو ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەین ، لەیەزدانی مەزن داواکارین  کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت .

انا للە وانا الیە راجعون 

مەکتەبی سیاسی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە