عەلی زەیدی تەئکید لەسەر بونیادنانی دەوڵەتێکی بەهێز و دادپەروەر دەکاتەوە

عیراق 11:16 AM - 2026-06-12
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عیراق

عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق

عیراق

سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند: بەرپرسیارێتیی نیشتمانی دەخوازێت کارکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی وتاری توندڕەوی، بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری، چەسپاندنی سەروەریی دەوڵەت و گەمارۆدانی چەک لە دەستی دامەزراوە دەستوورییەکاندا بەردەوام بێت.

لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی "سبایکەر"دا عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق،  رایگەیاند: بەرپرسیارێتیی نیشتمانی دەخوازێت کە کارکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی وتاری توندڕەوی و چەسپاندنی سەروەریی دەوڵەت و گەمارۆدانی چەک لە دەستی دامەزراوە دەستوورییەکاندا بەردەوام بێت، راشیگەیاند: ئەم کۆمەڵکوژییە بەڵگەی قەبارەی ئەو تاوانکارییە بوو کە تێرۆریستانی داعش دژی مرۆڤایەتی و گەلی عیراق ئەنجامیاندا.

سەرۆک وەزیرانی عیراق دووپاتیشیکردەوە، حکومەتەکەی پابەند دەبێت بە دابینکردنی تەواوی مافە یاسایی و مەعنەوییەکانی کەسوکاری شەهیدان، ئاماژەی بەوەشکرد، گەلی عێراق بەهۆی قوربانیدانی شەهیدان و ئازایەتیی هێزە ئەمنییەکانەوە توانیویانە تێرۆر تێکبشکێنن و پلانەکانی گۆڕبەگۆڕ بکەن.

لەکۆتاییدا، زەیدی جەختی لەسەر بەردەوامبوون لەسەر بونیادنانی دەوڵەتێکی بەهێز و دادپەروەر کردەوە کە لەسەر بنەمای سەروەریی یاسا، گەشەپێدانی ئابووری و خزمەتگوزاری، و پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی دەرەکیی هاوسەنگ بەڕێوەبچێت، بە شێوازێک کە ڕێگری بکات لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە تاوانە دڕندانەیە لە داهاتوودا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە