مۆندیالی 2026 بە پڕکێشەترین پاڵەوانێتی لە مێژووی تۆپی پێدا دادەنرێت
جیهان 04:30 PM - 2026-06-11
AI
وێنەى کەسایەتییەکانى ناو راپۆرتەکە
مۆندیالی 2026 ئەمشەو بەرەسمی دەستپێدەکات، بەڵام بەهۆی کێشە و
ئاڵۆزییە سیاسییەکانەوە، لە ئێستاوە وەک شێواوترین خولی مێژوو باس دەکرێت.
رۆژنامەی دەیلی مەیل ـ ی بەریتانی لە راپۆرتێکی بەرفراواندا تیشک
دەخاتە سەر ئەوەی، کە سەرەڕای گەورەیی پاڵەوانێتییەکە، کە بۆ یەکەمینجار بە
بەشداری 48 هەڵبژاردە لە سێ وڵاتی جیاواز بەڕێوەدەچێت و جیانی ئینفانتینۆ وەک
گەورەترین رووداوی مرۆڤایەتی وەسفی کردووە، بەڵام کێشەکانی ڤیزا، قەدەغەکردنی گەشت
و دەستوەردانی سەرۆکی ئەمریکا قورساییان خستووەتە سەر یارییەکان.
ململانێی سەربازی و کێشەی نێوان ئەمریکا و ئێران
گەورەترین شۆکی ئەم مۆندیالە لەلایەن ئەمریکاوە دروستبوو کە یەکێکە لە
وڵاتانی رێکخەرى مۆندیال، چونکە لە ئێستادا لە ململانێیەکی سەربازیی راستەوخۆدایە
لەگەڵ ئێران و ئێرانیش وڵاتێکی بەشداربووی پاڵەوانێتییەکەیە، سەرەڕای ئەوەی
ئاگربەستی رەسمی راگەیەندراوە، بەڵام بەهۆی بەردەوامیی پێکدادانەکانەوە،
هەڵبژاردەی ئێران ناچاربوو بۆ پاراستنی سەلامەتیی یاریزانەکانی، کەمپی مەشق و راهێنانەکانی
بگوازێتەوە بۆ مەکسیک.
دەیلی مەیل ئاماژەى بە ئەوەشداوە: گرژییەکان کاتێک گەیشتنە لوتکە کە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ئاشکرا رایگەیاند: بۆ سەلامەتیی خۆیان گونجاو
نییە ئێران بەشداری بکات، ئەم لێدوانەش کاردانەوەی توندی یاریزانانی ئێرانی لە
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتەوە و لە وەڵامێکدا رایانگەیاند، کە مۆندیال رووداوێکی
نێودەوڵەتییە و لایەنی سەرپەرشتیکار فیفایە.
شێواوی لە ڤیزا و قەیرانی گەشتکردنی هاندەران
پرۆسەی گەشتکردنی هاندەران و بەرپرسان بۆ ئەم مۆندیالە رووبەڕووی
پشێوییەکی گەورە بووەتەوە، وەکو نموونە باس لە عومەر ئارتان ناوبژیوانی ناسراوی
سۆماڵی دەکرێت، چونکە سەرەڕای ئەوەی ڤیزای دروستی پێبووە، بۆ ماوەی 11 سەعات دەستبەسەر
کراوە و پاشان دیپۆرتکراوەتەوە.
لە ئێستاشدا، ملیۆنان هاندەری ئەو وڵاتانەی کە هەڵبژاردەکانیان
بەشدارن لە پاڵەوانێتییەکەدا، رووبەڕووی بڕیاری توندی قەدەغەکردنی گەشت یان
هەڵوەشاندنەوەی لەناکاوی ڤیزاکانیان بوونەتەوە و لە فڕۆکەخانەکاندا بە سەرگەردانی
گیریان خواردووە.
سنوردارى دەسەڵاتى فیفا و رەخنە قورسەکان
لە کاتێکدا کە رەخنەکان لەسەر
ئەم دۆخە لە لوتکەدان، جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا رووبەڕووی پەرچەکرداری توند
بووەوە دوای ئەوەی داوای لە رەخنەگران کرد، هێمن ببنەوە و ئارام بگرن و بە ئاشکرا
دانی بەوەدا نا کە فیفا ناتوانێت فەرمان بەسەر بڕیاری حکومەتەکاندا بکات.
ئەم سنورداریەى دەسەڵاتى فیفا کە تواناى چارەسەرى ئەو کێشانەى نییە،
ناڕەزایەتی کەسایەتییە وەرزشییەکانی لێکەوتەوە، لەوانەش کرەیگ فۆستەر، کاپتنی
پێشووی هەڵبژاردەی ئوسترالیا کە رەخنەی توندی ئاڕاستەی فیفا کرد و رایگەیاند: ئەمە
پاڵەوانێتییەکە کە تێیدا یاریزانان، هاندەران و بەرپرسان ناتوانن بەبێ مەترسی
گەشتی بۆ بکەن، کە مەرجیش نییە بتوانن بگەنە ئەوێ.
فۆستەر وتیشی، ئەم دۆخە شێواوە نەک هەر قبوڵکراو نییە، بەڵکو تەنها
شەرمەزارییە بۆ تۆپی پێ.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

