سەرۆککۆمار هاوخەمی بۆ گیان لەدەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتی بڵاو دەکاتەوە
عیراق 08:49 PM - 2026-06-07
راگەیاندنی نزار ئامێدی، سەرۆككۆماری عیراق
نزار ئامێدی، سەرۆككۆماری عیراق
نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، بۆ گیان لەدەستدانی ژمارەیەك هاووڵاتی بەڕووداوی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای پارێزگای زیقار، پرسەنامەیەكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: لەم كارەساتە پڕ ئازارەدا، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییەكان دەكەین و هیوای هەرچی زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین، داواش لەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین لێكۆڵینەوەی پێویست لە هۆكاری رووداوەكە بكەن.
دەقی پرسەنامەكە:
بە خەم و پەژارەیەكی قووڵەوە هەواڵی ڕووداوێكی دەڵتەزێنی هاتووچۆمان پێگەیشت كە لەسەر ڕێگای خێرا لە پارێزگای زیقار ڕوویدا، كە بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەك لە هاووڵاتیان.
لەم كارەساتە پڕ ئازارەدا، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری قوربانییەكان و ئازیزانیان و هەموو عیراقییەكان دەكەین، داوا لە خودای مەزن دەكەم بەزەیی و لێبوردەی خۆی بە قوربانیان ببەخشێت و سەبوری و دڵنەوایی كەسوكار و ئازیزانیان بدات، هەروەها هیوای هەرچی زوو چاكبونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین.
پاراستنی ژیان و سەلامەتی هاووڵاتیان بەرپرسیارێتییەكی نیشتمانییە و لە پێشینەی كارەكانمانە. بۆیە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین لێكۆڵینەوەی پێویست بۆ هۆكاری ڕووداوەكە بكەن، هەروەها هەموو ڕێكارێكی جدی بگرنەبەر بۆ بەهێزكردنی پێوەرەكانی سەلامەتی هاتوچۆ، بەمەش بەشداردەبێت لە ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوە دڵتەزێنەكان.
انا اللە و انا الیە راجعون
نزار ئامێدی
سەرۆك كۆمار
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

