جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ جێگری باڵیۆزی فینلەندا کۆبووەوە
کوردستان 04:09 PM - 2026-06-06
نوسینگەی رۆژنامەوانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و ئاکی کاوپینەن جێگری باڵیۆزی فینلەندا
ئەمڕۆ شەممە 6ی6ی2026، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازییکرد لە ئاکی کاوپینەن جێگری باڵیۆزی فینلەندا لە عیراق.
لە دیدارەکەدا، پەیوەندییەکانی فینلەندا لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عیراق و دوایین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆخی ناوچەکە، تاوتوێکران.
لە دیدارەکەدا، جێگری سەرۆکی هەرێم سوپاسی وڵاتی فینلەندای کرد، لە بەرامبەر یارمەتییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان، بە تایبەت لە رووبەڕوبونەوەکانی دژ بە داعش و راهێنانەکانیان بە پێشمەرگە، هەروەها جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان فینلەندا و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش کردەوە.
سەبارەت بە رەوشی ناوخۆ و پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، هەردوولا لەپێناو سەرخستنی پرۆسەکەدا، بە بایەخەوە لە پێویستیی یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیان روانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

