لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
مەڵتی میدیا 04:59 PM - 2026-06-03
PUKMEDIA
رۆمانی (زیندووبووەوەكان – The Resurrected)
یەكەم رۆمانی چالاكی بواری جینۆساید و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتیی بەناوی (زیندووبووەوەكان – The Resurrected)، كە لەنووسینی یوست هیڵترمانە بڵاوكرایەوە.
ئەم رۆمانە لەسەر ئەركی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، بەزمانی ئینگلیزیی لە شاری لەندەن لەلایەن ئەفسانەپرێسەوە، چاپكراوە.
یوست هیڵترمان، یەكێكە لەسەرەكیترین توێژەرانی بواری جینۆسایدی كوردانی عیراق لەڕێكخراوی نێودەوڵەتی چاودێری مافەكانی مرۆڤHuman Rights Watch و، توانیویەتی لەخەیاڵدانی خۆیەوە دووبارە دۆسیەی جینۆسایدی كوردەكان لە شێوەی رۆمانێكدا دابڕێژێتەوە.
ناوبراو لەماوەی ڕابردووەوە تائێستا بەبەردەوامیی لەپەیوەندیی راستەقینەدا ماوەتەوە لەگەڵ رزگاربووانی جینۆسایدی كورددا و چەندین توێژینەوەی لەوبارەیەوە ئەنجامداوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

