دەستبەسەر موڵک و سامانى بریکارى پێشووى وەزیرى نەوتدا گیرا
عیراق 06:55 PM - 2026-06-02
راگەیاندنى ئەنجومەنى دادوەرى
وێنەى بەشێک لە سامانە دەستبەسەردا گیراوەکە
دادوەری لێکۆڵینەوە
لە دادگای ناوەندیی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی رایگەیاند، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان
لە دۆسیەی تۆمەتباری راگیراو عەدنان محەمەد مەحمود، کە پێشتر بریکاری وەزیری نەوت بووە
بۆ کاروباری پاڵاوتن، هەروەها ئەو گروپەى لەگەڵیدا کاریان کردووە، رێوشوێنی یاساییان
لەگەڵدا گیراوەتەبەر و لە ئەنجامدا چەندین پارە و موڵکیان دەستی بەسەردا گیراوە.
راگەیاندنی دەسەڵاتی
دادوەری لە زاری دادوەرى پەیوەندیدارەوە بڵاویکردەوە، رێکارەکانى لێکۆڵینەوەى
سەرەتایى هەتا ئێستا بووەتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی 40 موڵک لە پارێزگاکانی بەغداد
و سەلاحەدین و هەولێر، ئەمە جگە لە بڕە پارەیەکی کاش کە بە نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار
و 3 ملیار دیناری عیراقی مەزەندە دەکرێت، هەروەها لەگەڵ بڕێکى زۆر زێڕ کە نزیکەی
1.5 کیلۆگرامە.
دادوەرەکە ئاماژەی
بەوەشکرد، لێکۆڵینەوەکان بووەتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر چەکی سووک و
مامناوەند، هەروەها لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی هەموو ئەو کەس و
لایەنانەی کە بەشدارن لە تاوانەکەدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

