دیاری و خەڵات جەژنانەی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی-یە بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت
ی ن ک 11:18 PM - 2026-06-01
راگەیاندنی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی
دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بەشێك لەپێویستی منداڵانی بێسەرپەرشت دابین دەكات
رۆژی دووشەممە 1ی حوزەیرانی 2026، كە رۆژی جیهانیی منداڵانە، دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بە سەرپەرشتی باڵیۆز، د. محەمەد سابیر، سەرۆكی دامەزراوەو یوسف زۆزانی، جێگری سەرۆكی دامەزراوەكەو كاڵێ محەمەد سابیر، بەڕێوەبەری پڕۆژەكانی دامەزراوەكە بە ئامادەبوونی ژیار جەلال، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی كۆمەڵایەتی سلێمانی منداڵانی پێنج ماڵەكەی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی كۆمەڵایەتی سلێمانی لە ئامێز گرت.
دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی تەوای رۆژی جیهانیی منداڵان كە وەك جەژنی منداڵان ناسراوە لەگەڵ منداڵان بەسەربرد.
لە مەراسیمێكدا دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی جەژنانە، دیاری و خەڵاتی پێشكەش منداڵان كرد و بەشێك لە پێداویستی ماڵەكانی دابینكرد و پاشان دوای خواردنی نانی نیوەڕۆ كە لەلایەن دامزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانییەوە ئامادەكرابوو كۆتایی بە مەراسیمەكە هێنا.
ژیار جەلال، بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتیی چاودێریی كۆمەڵایەتیی سلێمانی سوپاسی سەرۆك و دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی كرد لەپای بەسەربرنی رۆژێكی تەواو لەگەڵ منداڵانی پێنج ماڵەكە.
منداڵانی بەشداربووی مەراسیمەكە پێكهاتبوون لە منداڵانی ماڵەكانی ساوایان، كوڕان، كچان، منداڵان و كوڕان و كچانی نەوجەوانان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیێ چاودێریی كۆمەڵایەتیی سلێمانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

