پلەی سەربازی هەزارو 385 ئەفسەری پێشمەرگە بەرزکرایەوە

کوردستان 03:06 PM - 2026-06-01
ئەفسەرانی پێشمەرگە فەرماندەیی هێزەکانی 70

ئەفسەرانی پێشمەرگە

پێشمەرگە

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، ئیمزای لەسەر پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی 70ی هێزەکانی پشتیوانی، فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتن کرد و لە پەیامێکیشدا دووپاتی دەکاتەوە: ئەم پلەبەرزکردنەوەیە، شایستەییەکی یاسایی و دەرەنجامی ڕاستەوخۆی دڵسۆزی، ماندووبوون و شەونخونی پێشمەرگەیە.

ئەمڕۆ 1ی6ی2026،وەزیری کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئیمزای لەسەر خشتەی پلەبەرزکردنەوەی هەزار و 385 ئەفسەر کرد لە (فەرماندەیی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە، هێزەکانی پشتیوانی یەک، هێزەکانی پشتیوانی دوو، فەرماندەیی هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن).


هاوكات لەگەڵ ئیمزاکردنی خشتەکەدا، وەزیری پێشمەرگە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ئەو ئەفسەرانە کرد و رایگەیاند: ئەم پلەبەرزکردنەوەیە، شایستەییەکی یاسایی و دەرەنجامی ڕاستەوخۆی دڵسۆزی، ماندووبوون و شەونخونی ئێوەی تێکۆشەرە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانتان و پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردووە: خۆشحاڵین کە هەوڵەکانمان لە ڕێکخستنەوە و ئاساییکردنەوەی پرۆسەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە سەرکەوتووبوو؛ ئێستا پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئاسایی و یاسایی لە کات و وادەی خۆیدا جێبەجێ دەکرێت.

لە کۆتایشدا، وەزیری پێشمەرگە، هیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ ئەفسەرەکان دەخوازێت لە ئەرکە پیرۆزەکەیان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە