نمایشی کورتە فیلمی تایبەت بە ژیانی کوردان لە سوریا بەڕێوەدەچێت
مەڵتی میدیا 11:17 AM - 2026-05-31
PUKMEDIA
بەشدارانی چالاکیەکە
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا چالاکییەکی هونەری و کەلتووری بەڕێوەچوو کە تەرخان کرابوو بۆ پیشاندانی چەند کورتە فیلمێک سەبارەت بە ژیانی کوردان لە سوریا لە ماوەی حوکمڕانی بەشار ئەسەد.
نمایشی کورتە فیلمەکان بە شێوەیەکی ڕاستگۆیانە باسیان لەو ستەم و نادادپەروەرییانە دەکرد کە لە دژی گەلی کورد دەسەڵات ئەنجامی دەدا، بە تایبەتی ئەو ئازار و ناڕەحەتییانەی کە ژنانی کورد لەو سەردەمەدا تووشی دەبوون. فیلمەکان وێنەیەکی ڕاستەقینەبوون لە پێشاندانی ژیانی ڕۆژانە و خەباتی کوردان لە ژێر فشاری ڕژێمی بەشار ئەسەد.
لە کۆتایی ئەم چالاکییەدا، رێباز نەجم سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانی کورد وەک ڕێزلێنانێک بۆ هەوڵ و دەستکەوتە هونەرییەکانی دەرهێنەری فیلمەکە، خاتوو شام جۆلی، خەڵاتی تایبەتی ڕێزلێنانی پێشکەش کرد.
ڕێباز نەجم ئاماژەی بەوە دا کە هونەر و فیلم دەتوانن دەنگی مافخوازان و ستەملێکراوان بگەیەنن بە جیهان و ڕاستییە مێژووییەکان بپارێزن.
فیدراسیۆنی جیهانیی کورد هەروەها جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پشتگیری لە کارە هونەری و ڕۆشنبیرییەکان کە خزمەتی ناساندنی مێژوو، کەلتوور و ئازارەکانی گەلی کورد دەکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

