عیراق بۆ چوارەمین جار یەکەمی خەڵاتی حەج و عومرەیە
عیراق 10:50 AM - 2026-05-30
راگەیاندنى حەج و عومرەی عیراق
لۆگۆى حەج و عومرەی عیراق
دەستەی رەسمی حەج و عومرەی عیراق رایگەیاند:
بۆ چوارەمین ساڵی یەک لەدوای یەک عیراق خەڵاتی باشترین وەفدی حەج لەسەر ئاستی
جیهانی ئیسلامی بەدەستهێناوە، ئەمەش دەستکەوتێکی گرنگە لە بەڕێوەبردنی یەکێک لە
گرنگترین دۆسیە ئایینیەکانی ناوچەکە.
ئاماژە بەوەشدا: ئەم سەرکەوتنە بەهۆى
شایستەیی و لێهاتووییەوە بووە، کە دوای کێبڕکێیەکی بەهێز لەگەڵ وەفدی وڵاتانی
دیکەی ئیسلامی لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا بەدەستهاتووە.
ئەم خەڵاتە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی
حەج و عومرەی شانشینی عەرەبستانی سعوودیەوە دەبەخشرێت، پشت بە پێوەری توندوتۆڵ
دەبەستێت لە هەڵسەنگاندنی کوالیتی خزمەتگوزارییەکانی نیشتەجێکردن، گواستنەوە،
پابەندبوون بە رێنماییە ئەمنییەکان و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی بۆ
ئاسانکاری کاروباری حاجیان.
چاودێران پێیان وایە کە پاراستنی ئەم
پێگەیە بۆ ماوەی چوار ساڵ، نیشانەی گەشەکردنی توانای دامەزراوەیی و کارگێڕییە لە عیراقدا
بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیە مرۆیی و لۆجیستییە گەورەکان، کە رەنگدانەوەی ئەرێنیشی لەسەر
پێگەی ناوچەیی وڵاتەکە دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

