درۆنەکانی ئۆکرانیا ژێرخانی وزەیان لە بەندەرێکی گرنگی روسیا کردە ئامانج
جیهان 10:41 AM - 2026-05-30
BBCOKRAIN
وێنەیەکى رووداوەکە
دەسەڵاتدارانی روسیا رایانگەیاند،
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە ئەنجامی هێرشێکی چڕی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا
بۆ سەر بەندەری (تاگانرۆگ) لە باشووری روسیا، ئاگر لە کۆگایەکی سووتەمەنی،
نەوتبەرێک و باڵەخانەیەکی کارگێڕی کەوتووەتەوە و دوو مەدەنییش برینداربوون.
یوری سلیۆسار، پارێزگاری هەرێمی رۆستۆڤ،
لە رێگەی پۆستێکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) رووداوەکەی پشتڕاستکردوەتەوە و رایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیدا،
ئاگر لە نەوتبەرێک، کۆگایەکی سووتەمەنی و باڵەخانەیەکی کارگێڕی لە بەندەری
تاگانرۆگ کەوتووەتەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، کە لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی رووداوەکە
بەردەوامە.
هەر پەیوەست بەو رووداوە
دەسەڵاتدارانی شاری تاگانرۆگ ئاماژە بەوە دەکەن، کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیویانە
ئاگرەکەی ناو بەندەرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ بکەن و بکوژێننەوە، دڵنیایشیاندا کە هیچ
دزەکردنێکی نەوت لە ناوچەکەدا رووینەداوە.
لە لایەکی دیکەوە، پارێزگاری هەرێمەکە
ئاشکرای کرد، کە لە کاتی هێرشەکەدا، یەکێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەر ماڵێک
کەوتووە و بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی مەدەنی بریندار بوون و زیانی ماددی بە چەند
ماڵێکی دیکەش لە دوو ناوچەی جیاوازی هەرێمەکە کەوتووە.
بەندەری تاگانرۆگ دەکەوێتە سەر دەریای
ئازۆف، پێگەیەکی ستراتیژی گرنگی هەیە بۆ دابینکردنی پێداویستییە لۆجیستییەکان و
سووتەمەنی، لەم مانگانەی دواییدا، ئۆکرانیا هێرشەکانی بۆ سەر ژێرخانی وزە و
پاڵاوگەکانی نەوت لە ناوخۆی روسیا چڕتر کردووەتەوە، بە ئامانجی لاوازکردنی توانای
دارایی و لۆجیستی سوپای مۆسکۆ.
ئەگەرچی تا ئێستا ئۆکرانیا بە رەسمی لێدوانی
لەسەر ئەم هێرشە نەداوە، کە ئەمەش هاوتایە لەگەڵ سیاسەتی باوی کیێڤ لە
نەگرتنەئەستۆی راستەوخۆی هێرشەکانی ناو خاکی روسیا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

