ئەرکی تۆم باراک لە سوریا کۆتایى دێت

جیهان 09:35 AM - 2026-05-30
 تۆم باراک cumhuriyet

تۆم باراک

ئەمریكا سووریا

ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا کۆتایى دێت و وەزیرى دەرەوەى ئەمریکاش دەڵێت: باڵیۆز تۆم باراک رۆڵێکی گەورەی بینیوە .

ئەمڕۆ شەممە 30ی 5ی 2026،  مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس رایگەیاند: باڵیۆز تۆم باراک رۆڵێکی بێهاوتای گێڕاوە وەک نێردەی تایبەتی ئێمە بۆسوریا لەکاتێکدا ئەو پۆستە کۆتایی دێت.
 
ئاماژەى بە ئەوەشداوە: ئەو بەردەوام دەبێت لە گێڕانی رۆڵێکی سەرەکی بۆ ئیدارەی تره‌مپ لە سووریا و عیراق، کە تێیدا ئەزموون، پەیوەندییەکان و تێگەیشتنی ئەو بۆ ئەجێندای ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە بەدیهێنانی دەستکەوتەکان لەسەر ناوی وڵاتە مەزنەکەمان.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشى خستوەتەڕوو: ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا تاوەکو کۆتایی مانگی ئایاری 2026 بوو.

PUKMEDIA







ئەمانەش ببینە