وەزیری سەرچاوەکانى ئاو: بەردانەوەی ئاو لەلایەن سوریاوە لە سنووری ئاساییدایە
عیراق 02:50 PM - 2026-05-29
واع
وێنەیەکى کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە
وەزیری
سەرچاوەکانی ئاوى عیراق رایگەیاند: بەردانەوەی ئێستای ئاو لەلایەن سوریاوە لە سنووری ئاساییدایە و
لە ژێر بەدواداچوونی مەیدانی بەردەوامدایە، هاوکات وتیشى: هیچ
مەترسییەک لەسەر ئەو دانیشتووانەى کە لەسەر کەنارەکانی رووباری فورات دەژین نییە.
ئەمڕۆ هەینى 29ى5ى2026 موسەنا
تەمیمی وەزیری سەرچاوەکانی ئاوى عیراق لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ بەنداوی
حەدیسەى پارێزگای ئەنبار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "وەزارەت
سەردانێکی مەیدانی وردی بۆ بەنداوەکە ئەنجامداوە بۆ ئاگاداربوون لە سروشتی ئەو
شەپۆلە لافاوە ئەگەریەی کە لە سنوورەکانی سووریاوە دێت و بەدواداچوون بۆ رێکارە
تەکنیکی و کارگێڕییەکانی تایبەت بە لەخۆگرتنی ئاوەکەش دەکات."
ئەوەشی
خستەڕوو: "کادیرانی وەزارەت کە لە بەنداوی حەدیسە ئامادەن، لەگەڵ بریکاری تەکنیکی
و بەڕێوەبەری بەنداوەکە و هەموو ستافە ئەندازیاری و تەکنیکییەکان، سەرجەم ئەو
وردەکارییانەیان خستەڕوو کە پەیوەندییان بە توانای بەنداوەکەوە هەیە بۆ لەخۆگرتنی
هەر بڕە ئاوێک کە لە لایەنی سووریاوە بێت".
جەختیشیکردەوە
کە "وەزارەت ئامادەکاری تەواوی هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر دۆخێکی
لەناکاودا."
روونیشى
کردەوە: "ئەو داتا ژمارەییانەی لە لایەنی سووریاوە هاتوون ئاماژە بەوە دەکەن
کە شەپۆلە ئاوەکە لە سنووری ئاساییدا دەبێت" و وتیشى: "بەنداوی حەدیسە
توانای هەیە مامەڵە لەگەڵ ئەم بڕە ئاوانەدا بکات بەبێ هیچ کاریگەرییەکی نیگەرانکەر."
روونیشی
کردەوە: "وەزارەت لە چوارچێوەی دیدگایەکی گشتگیردا کار دەکات بۆ لەخۆگرتنی
هەر بڕە ئاوێکی هاتوو، لەگەڵ مسۆگەرکردنی زۆرترین سوود لێوەرگرتنی بۆ بەهێزکردنی
کۆگای ستراتیژی و دابینکردنی پلانی هاوینەی ئەمساڵ."
سەبارەت
بە مەترسی بۆ سەر ئەو هاووڵاتییانەی کە لە نزیک رێڕەوی رووباری فورات دەژین، وەزیر
جەختیکردەوە: "سەرجەم کۆبوونەوەکان و راپۆرتە تەکنیکی و ئەمنییەکان ئاماژە
بەوە دەکەن کە هیچ شتێک نییە ببێتە هۆی نیگەرانی".
وتیشی:
"هەماهەنگی بە شێوەیەکی بەردەوام لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پارێزگای
ئەنبار و دەزگا ئەمنییەکان و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکاندا هەیە."
ئاشكراشیكرد:
"فەرماندەیی هێزەکانی وشکانی و دەزگا ئەمنی و خۆجێییەکان ئامادەیی تەواویان
نیشانداوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر بارودۆخێکی لەناکاوی ئەگەریدا"، روونیشی کردەوە:
"تا ئێستا هیچ ئاڵۆزییەک نییە."
باسى
لەوەش کرد: "بڕی بەردانەوەی ئاوی ئێستا دەگاتە نزیکەی 700 مەترسێجا لە
چرکەیەکدا، کە ئەمەش لە سنوورێکی گونجاو دایە و وەزارەت بە شێوەیەکی راستەوخۆ و
لەسەرانسەری سەعاتەکاندا بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکان دەکات."
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

