بۆ دژایەتی گەندەڵی عەلی زەیدی فەرمانی لێکۆڵینەوە لە گرێبەستەکان دەکات
عیراق 06:46 PM - 2026-05-28
نوسینگەى راگەیاندنى عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق
عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق
عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەسەڵاتە تایبەتمەندەکانی
جێبەجێکردنی یاسای راسپاردووە، دەستبەجێ رێکارەکانی لێکۆڵینەوە لە چەند گرێبەستێکی
گرنگی پێشووی وەزارەت و دامەزراوەکان دەستپێبکەن لەپێناو جێبەجێکردنی کارنامەی
وزاری لە چوارچێوەی پرۆسەی دژایەتیکردنی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق،
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئایاری 2026 لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: لەپێناو
جێبەجێکردنی کارنامەی وزاری لە چوارچێوەی پرۆسەی دژایەتیکردنی گەندەڵی و پاراستنی
سامانی گشتی، عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانى عیراق لایەنە پەیوەندیدارەکان و
دەسەڵاتە تایبەتمەندەکانی جێبەجێکردنی یاسای راسپاردووە، دەستبەجێ رێکارەکانی
لێکۆڵینەوە لە چەند گرێبەستێکی گرنگی پێشووی وەزارەت و دامەزراوەکان دەستپێبکەن.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئامانج
دڵنیابوونەوەیە لە گونجانی ئەو گرێبەستانە لەگەڵ یاسا و رێنماییەکان و پاراستنی
بەرژەوەندیی گشتی، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئاشکراکردنی کەمکوڕییەکان،
دەستنیشانکردنی سەرپێچیکاران و لێپرسینەوە لەوانەی بوونەتە هۆی زیانگەیاندن بە
سامانی گشتی، لە پاڵ ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی لەسەر حیسابی بەرژەوەندیی گشتی لەو
گرێبەستانە سوودمەند بوون.
سەرۆک وەزیرانی عیراق جەختیشی کردووەتەوە،
دەبێت ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە زووترین کاتدا ئامادە بکرێن و رادەستی دەسەڵاتی
دادوەریی تایبەتمەند بکرێن، بە مەبەستی پاراستنی سامانی گشتی و سزادانی
سەرپێچیکاران و رادەستکردنیان بە دادگا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

