کۆسرەت رەسوڵ عەلی هاوخەمی بۆ بنەماڵەی مامۆستا قەرەنی دەردەبڕێت
پرسەنامە 09:01 PM - 2026-05-27
PUKMEDIA
پرسەنامە
کۆسرەت رەسوڵ عەلی لەپرسەنامەیەکدا هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا قەرەنی ئەسوەد دەردەبڕێت
دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری مامۆستا قەرەنی ئەسوەد
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستای ناسراو و پەروەردەکاری دێرین و کەسایەتی دیارو ناسراوی شاری هەولێر، کەسایەتی نیشتمانپەروەرو کوردپەروەر و بەڕێوەبەری گشتی پێشووی پەروەردەی هەولێر مامۆستا قەرەنی ئەسوەد-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسول عەلی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

