لەهەرێم پێنج رۆژ پشوو راگەیەندرا

کوردستان 08:57 AM - 2026-05-25
پشوو PUKMEDIA

پشوو

پشوو

بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێنج رۆژ پشووی رەسمیی راگەیاند.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، ڕۆژی سێشەممە (26ی ئایاری 2026) تاکوو ڕۆژی شەممە (30ی ئایاری 2026)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پشووی رەسمیی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت و ڕۆژی یەکشەممە (31ی ئایاری 2026) دەوامی رەسمیی دەستپێدەکاتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە