بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر: سەرەخۆشی لەهاوسەنگەرانمان لەدژەتیرۆری عیراق دەكەین
کوردستان 11:48 PM - 2026-05-24
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر-CTG
لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆرو دەزگای دژەتیرۆری عیراق
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر-CTG، بۆ شەهیدبوونی سێ كارمەندی دەزگای دژەتیرۆری عیراق، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی دەزگاكە دەكات و هیوای زووچاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازێت.
دەقی پرسەنامەكە:
بەناوی بەڕێوەبەر و ئەفسەران و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر-CTG پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی هاوسەنگەرانمان لە دەزگای دژەتیرۆری عیراق دەكەین، كە بەهۆی تەقینەوەیەكی پاشماوەی تیرۆرستان لە باشوری ڕۆژئاوای موسڵ سێ كارمەندیان شەهید بوون و 4 كەسیشیان بریندار بوون.
لەخودای گەورە داواكارین سەبووری كەسوكاریان بداتەوە و هیوای سەلامەتی و زووچاكبوونەوە بۆ بریندارەكانیش دەخوازین
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر-CTG
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

