داهێنانی توێژەرێكی كورد ناوەندە زانستییەكانی ئەوروپا دەهەژێنێت
کوردستان 03:01 PM - 2026-05-24
ميدياكان
ئاوات عەلی
ئاوات عەلی، كەپێشتر رۆژنامەنووس بووەو ئێستا خوێندكاری دكتۆرایە لەوڵاتی سوید، بە داهێنانێكی زانستی لەبواری كیمیای ژینگەو ژەهرناسیدا سەرنجی ناوەندە زانستی و میدیاییەكانی ئەوروپا بەتایبەت سویدو هۆڵەندای بۆ لای خۆی راكێشاوە.
گرنگترین دەستكەوتەكانی داهێنانەكە بریتین لە:
كەمكردنەوەی كات: پڕۆسەی پشكنین و شیكاركردنی ماددە ژەهراوییەكانی ناو جلوبەرگی لە 10 سەعاتەوە بۆ تەنها 30 چركە كەم دەكاتەوە.
پاراستنی ژینگە (رێگای سەوز): بە پێچەوانەی رێگا كۆنەكە كەپێویستی بە نیو لیتر ماددەی كیمیایی (سۆڵڤێنت) هەبوو، پاشماوەی پلاستیكی جێدەهێشت، ئەم رێگا نوێیە هیچ پاشماوەیەكی زیانبەخش بەجێناهێڵێت.
كەمكردنەوەی تێچوو: تێچووی پشكنینی هەر پارچە قوماشێكی لە 20 دۆلارەوە بۆ تەنها 50 سەنت دابەزاندووە.
مەترسییەكانی ماددە كیمیاییەكان لەسەر تەندروستی
توێژینەوەكەی ئاوات عەلی كە لەسەر جلوبەرگی بازاڕەكانی سوید ئەنجامدراوە، چەند راستییەكی مەترسیداری دەرخستووە:
جلە پۆلیستەرە تۆخەكان: ئەو جلانەی رەنگیان تۆخە (ڕەش، خۆڵەمێشی، قاوەیی) و لە پۆلیستەر دروستكراون، زۆرترین ماددەی كیمیایی زیانبەخشیان تێدایە، لە كاتێكدا جلە لۆكە سپییەكان پێكهاتەی سەلامەتیان هەیە.
جلوبەرگی وەرزشی و كڕینی ئۆنلاین: لەپشكنینی جلە وەرزشییەكاندا دەركەوتووە كە بەشێكیان ماددەی شێرپەنجەیییان تێدایە بەڕێژەی 10 هێندەی ئاستی رێگەپێدراو.
مایكرۆپلاستیك و تێكچوونی هۆرمۆن: توێژەرەكە هۆشداری دەدات لەوەی پاشماوەی وردە پلاستیك (مایكرۆپلاستیك) دەگاتە ناو مێشكی مرۆڤ و دەبێتە هۆی تێكچوونی هۆرمۆنەكان و زیادبوونی نەخۆشییەكانی وەك غودەی دەرەقی. بۆ خۆپاراستن، پێشنیازی بەكارهێنانی قاپ و پەرداخی شووشە و ئاسن دەكات لەبری پلاستیك.
كاردانەوەكان و گرنگی نێودەوڵەتی
ئەم داهێنانە لە كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی گەورە لە شاری ماسترێختی هۆڵەندا بە ئامادەبوونی 3سێ هەزار زانستكار ناسێندرا.
رۆژنامە رەسمییەكانی سوید (وەك داگێنس نیهێتەر) لاپەڕەی یەكەمیان بۆ تەرخانكرد.
سەندیكای پیشەسازی جلوبەرگی سوید راستەوخۆ داوای هاوكارییان لەگەڵ توێژەرەكە كردووە بۆ ئەوەی لەمەودوا كاڵای سەلامەتتر و تەندروستتر بەرهەم بهێنن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

