لەجەژنی قورباندا مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون زیاددەكات
عیراق 09:21 AM - 2026-05-24
ئاژانسەکان
رەشاندنی ئاژەڵی ماڵی
تەندروستی
عیراق هۆشداری دەدات لە زیاتر بڵاوبونەوەی تای خوێنبەربوون لە جەژنی قورباندا, بەهۆی قوربانیکردنەوە, هەر بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی کشتوکاڵ هاوردەکردنی ئاژەڵی
زیندوو لە سوریاوە بۆ عیراق و وڵاتانی کەنداو بەشێوەی ترانزێت قەدەغە دەکات.
وەزارەتی
تەندروستیی عیراق هۆشداری دەدات کە بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان و
قوربانیکردن، مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون زیاد دەبن، بۆیە پێویستە
هاووڵاتیان لە بەرکەوتنی راستەوخۆ لەگەڵ گۆشت و ئاژەڵ وریابن.
بەپێی
ئامارەكان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تەنیا لە پارێزگای زیقار 41 تووشبوون و چوار
گیانلەدەستدان تۆمارکراون، کە ئەمە زۆرترین رێژەیە لەسەر ئاستی عیراق، لە نەینەواش
دوو تووشبووی نوێ تۆمارکراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە هەر دوێنێ وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق، لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد: هاوردەکردنی
ئاژەڵی زیندوو لە سوریاوە بۆ عیراق و وڵاتانی کەنداو بەشێوەی ترانزێت قەدەغە
دەکرێت، کە هۆکارەکەی
بۆ پاراستنی سامانی ئاژەڵ و ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون گێڕاوەتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە: بڕیارەکە دوای ئەوە دەرکراوە، کە هەواڵمان پێگەیشتووە، تای
خوێنبەربوون لە چەندین پارێزگای سوریا لە ناو مەڕ و مانگادا بڵاوبووەتەوە.
تای
خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی کوشندەیە کە لە ڕێگەی ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ
دەگوازرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

