چوار چەکدارى داعش کوژران
کوردستان 08:46 PM - 2026-05-23
قيادة العمليات المشتركة
وێنەیەکى ئۆپراسیۆنەکانى رابردوو
چوار چەکداری داعش لە سنووری
پارێزگای کەرکوک کوژران و فەرماندەیی
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق رایدەگەیەنێت، کە هێرشێکی ئاسمانی سەرکەوتوو بۆ سەر مۆڵگەیەکی داعش ئەنجامدراوە.
ئەمڕۆ شەممە 23 ى 5 ی 2026، فەرماندەیی
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: لە
چوارچێوەی راوەدوونانی پاشماوەکانی داعشدا و لەسەر بنەمای زانیاریی وردی بەڕێوەبەرایەتی
هەواڵگریی سەربازی، هێرشێکی ئاسمانیی سەرکەوتوو ئەنجامدراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو: لە
سنورى پارێزگاى کەرکوک فڕۆکە جەنگییەکانی عیراق دوو بۆردوومانی وردیان کردوەتە سەر
مۆڵگەیەکی داعش، کە مەفرەزەیەکی چەکدارانی داعشی تێدابووە.
روونیش کراوەتەوە: لە
ئەنجامی ئەو دوو بۆردوومانەدا سێ چەکداری داعش کوژران و مۆڵگەکەش خاپوور کراوە.
باس لەوەش کراوە: دوای
بۆردوومانەکە فڕۆکەوانی سوپا دەستیان بە پشکنین و کێوماڵکردنی ناوچەکە کردووە و
لەو کاتەشدا چەکدارێکی دیکەی داعش بینراوە و کوژراوە، بەمەش کۆی ژمارەی کوژراوەکان
گەیشتووەتە چوار چەکدار.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

